بۆچی پیاوان درۆ دەکەن؟ ئەمە پرسیارە کە زۆرینەی ژنان لە خۆیان دەکەن، لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی مرۆڤەکان لە ژیانی خۆیاندا درۆ دەکەن بێ جیاوازی ڕەگەزی، بەڵام کاتێک بابەتەکە دێتە سەر پەیوەندی نێوان دوو کەس، ڕاستگۆیی دەبێت بە بنەمایەکی گرنگی درێژەدان بەو پەیوەندییە.
=KTML_Bold=ماڵپەڕیی word from the bird چەند هۆکارێکی بڵاوکردووەتەوە کە وا لە پیاوان دەکات درۆ لەگەڵ هاوسەرەکانیان بکەن.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. شەرم دەکەن=KTML_End=
هەندێک لە پیاوان شەرم دەکەن لە وتنی ڕاستییەکان، دەترسن لەوەی تووشی دۆخێکی شەرمەزارکەر بنەوە لەپێش چاوی ژنەکانیان، بۆ ئەوەی خۆیان لەو دۆخە دەرباز بکەن پەنا بۆ درۆکردن دەبەن.
=KTML_Bold=2. دەترسن=KTML_End=
پیاوان کاتێک لە کاردانەوەی ژنەکانیان دەترسن بۆ زانینی ڕاستییەکان، هەوڵدەدەن بە درۆیەک ڕاستییەکە بشارنەوە.
=KTML_Bold=3. نایانەوێت ئازارت بدەن=KTML_End=
زۆر کات ڕاستییەکان بە ئازارن، پیاوان بۆ ئەوەی لە ڕووی سۆزدارییەوە ئازاری هەستی ژنەکانیان نەدەن، درۆ دەکەن.
=KTML_Bold=4. نایەوێت هاوسەرەکەی لەدەست بدات=KTML_End=
کاتێک پیاوێک کارێک دەکات کە خانمەکەی پێی توڕە دەبێت، هەوڵدەدات بیشارێتەوە و ڕێگە نەدات ژنەکەی بیزانێت، چونکە دەترسێت لەوەی لەدەستی بدات. [1]