هەنگی دنیا یەکێکە لەو جۆرە میوەیانەی لە وەرزی هاویندا هەیە، جگە لە تامە خۆشەکەی چەندین سوودی گرنگی تەندرووستی هەیە، کە دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک بڵاویکردووەتەوە.
1. پاراستنی تەندرووستی چاو و بەهێزکردنی بینین و خۆپاراستن لە شەوکوێری و نەخۆشی پوکانەوەی هەندێک خانەی بیلبیلەی چاو لە بەساڵاچوەکاندا، چونکە دوڵەمەندە بە ڤیتامین (A) .
2. خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ وەک جەڵتەی دڵ و نەخۆشی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان لەگەڵ دابەزینی کولیستڕۆڵی خراپ لە خوێندا.
3. بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش.
4. چارەسەری قەبزی و ڕێگە گرتن لێی و چالاککردن و پاککردنەوەی ڕیخۆڵە لە ماددە ژەهراویەکان و کەمکردنەوەی غازات.
5. یارمەتیی دابەزینی کێش دەدات لە کاتی ڕجیم لەگەڵ خۆپاراستن لەگەڵ قەڵەوی بەهۆی کاراکردنی پڕۆژەی میتابۆلیزمی جەستە.
6. یارمەتیی خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم، هەروەها یارمەتیی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکرەی خوێن.
7. پاراستنی تەندرووستی پێست و گەشبوونەوەی و ڕێگریکردن لە دەرکەوتنی چرچولۆچ و خاڵ و زیپکە و سیسی دەموچاو و بەهێزکردنی موەکانی قژ.
8. خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرم بوونەوەی ئێسک.
9. یارمەتیی خۆپاراستن لە چەندین جۆری شێرپەنجە بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە دژە ئۆکسانەکانەوە. [1]