بانکى ناوەندى هەرێم لە سلێمانى، ڕووبەڕووى لێپرسینەوەى یاسایى دەبێتەوە
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى
لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و خانەنشینان لە چەند بانکێک لە سنووری پارێزگای #سلێمانی# و ئیدارەی #گەرمیان# و #ڕاپەڕین# جیاکاری لە دابەشکردنی مووچەی چین و توێژە جیاوازەکان کراوە و بەپێی زۆری و کەمی مووچە و پلەکانیان کاتی دابەشکردنی مووچەیان بۆ دیاری کراوە.
1- ئەوەی کراوە کاری سەربەخۆی بانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانی بووە و بەهیچ جۆرێک وەزارەتی دارایی لێی بەرپرس نییە و بڕیاردەری ئەو کارە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
2- دابەشکردنی مووچە بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو دەبێت کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە کە لە پەیجی فەرمیمان بڵاودەکرێتەوە، هەروەکوو لە ڕابردوو پەیڕەوکراوە جگە لە وەزارەت کەس مافی دەستکاری و گۆڕانکاری لە خشتەکەدا نییە. [1]