کێ دووچاری تەسکبوونەوی خوێنبەرەکانی قاچ دەبێت؟
ئامادەکردن: د. #دێژین فایەق سۆلەیی#
- بەساڵداچووان بەتایبەت لە تەمەنی 50 ساڵییەوە.
- مێژووی خێزانی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە.
- کەسانی کێش زیاد و قەڵەو.
- ئەو کەسانەی چەوریەکانی خوێنیان بەرزە.
- نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک بەرزی فشاری خوێن و
شەکرە.
- ئەو کەسانەی پێشتر یاخود لە ئێستایا جگەرەکێشن.
- ئەم حاڵەتە پێویستە پێشوەختە دەستنیشان و چارەسەر بکرێت لەپێناو ڕێگریکردن لە جەڵتە یان بڕینەوەی قاچەکان. [1]