ناونیشانی بابەت: خۆت بپارێزە لە قاچی جگەرەکێش
ئامادەکردن: د. #دێژین فایەق سۆلەیی#
جگەرەکێشان دەبێتە ھۆی تووشبوونت بە نەخۆشی قاچی جگەرەکێش کە پێشی دەوترێت نەخۆشی خوێنبەرەکانی قاچ، ئەم نەخۆشییە بریتییە لە تەسکبوونەوە و گیرانی خوێنبەرەکانی قاچ، دەبێتە ھۆی درووستبوونی ئازار و ھەڵاوسان و لاوازبوونی قاچەکان، وە یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکییەکانی مەیینی خوێن لە خوێنبەرەکاندا کە پێی دەوترێت جەڵتە. [1]