ئەو ترشە، بە چ ترش ناچێ.
کۆمەڵگە پڕە لە ڕووداوی هەمەجۆر، هەندێک لە ڕووداوەکان کاریگەریی گەورەیان لەسەر کۆی کایەکانی ژیان هەیە، هەندێکیان کەم، دەبێت ڕووداوەکان بەپێی قەبارەی خۆیان باسبکرێن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ڕووداوێکی گەورە و کاریگەر لە کۆمەڵگەدا ڕوویدابێت، کەسێک زۆر بە سادەیی و ئاسانی باسیبکات. [1]