کەسانی نزیک و خۆشەویست ڕۆڵی گەورەیان هەیە لە چارەسەرکردن و باشتربوونی دۆخی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی شیزۆفرینیابوون، کە ئەم نەخۆشییە گرفتە لە مێشکدا، ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەسەکە هەندێک دەنگ ببیستێت، هەندێک شت ببینێت یان باوەڕی بە هەندێک شت هەبێت کە بوونیان نەبێت، لە هەندێک وڵات بە نزیکەیی لە سەد کەس کەسێک گرفتارە بەم نەخۆشییەوە.
=KTML_Bold=کاتێک کەسێکی نزیکت یان کەسێک کە ڕۆژانە بەرکەوتنت لەگەڵی هەیە و تووشی ئەم دۆخە بووە، بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ بکە.=KTML_End=
1. قبووڵی بکە کە نەخۆشی هەیە و ناتوانیت وەکوو کەسێکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ بکەیت، هەر بۆیە هەموو شتێک بکە بتوانێت چێژ لە ژیان ببینێت.
2. بەردەوامبە لەوەی گاڵتەی لەگەڵ بکەیت و قسەی خۆشی بۆ بکەیت، بەڵام وریابە گاڵتەکانت بەشێوەیەک نەبن هەستەکانی ئازاربدەیت.
3. دەربارەی نەخۆشییەکە بخوێنەرەوە و ئاستی زانیارییت باشتر بکە، بەمشێوەیە باشتر دەتوانیت لە بیرکردنەوەکانی تێبگەیت.
4. هەوڵبدە فشاری دەروونی لەسەر کەمبکەیتەوە، چونکە زۆر خراپە بۆی، ژینگەیەکی بۆ بڕەخسێنە کە هەست بە ئاسوودەیی بکات تێیدا.
5. ئارامیت بپارێزە و واقیعیانە بە لەگەڵی، یارمەتیی بدە ئامانجی هەبێت و هەوڵی بۆ بدات.
6. پاڵپشتی بکە و هاندەری بە، قبووڵی بکە کە ناتوانیت بە تەواوی کۆنترۆڵی هەموو شتێک بکەیت، تەنیا ئەوەندەی پاڵپشتی بیت بەسە. [1]