خاڵە ڕەشەکانی سەر لوت، گرفتێکی باوی پێستە لە پیاوان و خانمان، لە ئەنجامی کۆبوونەوەی چەوری لەسەر پێست درووستدەبێت و پێویستی بە چارەسەر هەیە بۆ ئەوەی پێستت بەجوانی و خاوێنی دەربکەوێت.
=KTML_Bold=دەتوانیت کەڵک لەم پێکهاتانە وەربگریت.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. شەکر و زەیتی زەیتون=KTML_End=
نیو کوپ شەکری قاوەیی و 1\4ی کوپێک زەیتی زەیتون تێکەڵ بکە، بیدە لە پێستت بە خاوێنی، بەشێوەی بازنەیی مەساجی پێبکە بۆ چەند خولەکێک، زیاتر سەرنجت لەسەر ناوچەوان، چەناگە و ڕومەتەکان بێت، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
=KTML_Bold=2. شەکر و لیمۆ=KTML_End=
ئاوی یەک لیمۆ لەگەڵ کەوچکێک شەکر تێکەڵ بکە، بە سەری پەنجەکانت بیدە لە پێستت بەتایبەتی ئەو شوێنانەی خاڵی ڕەشی پێوەیە، چاوەڕێ بکە بە تەواوی وشک بێتەوە، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ. [1]