گرنگیدان بە پاکوخاوێنی، جوانی، شێوازی دەرکەوتن و ستایلی جل تەنیا بۆ خانمان پێویست نییە، بەڵکوو بۆ پیاوانیش گرنگە و کاریگەریی لەسەر متمانەبەخۆبوینان درووستدەکات.
=KTML_Bold=بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت بە سەرنجڕاکێشی دەربکەویت:=KTML_End=
1. گرنگی بە پاکوخاوێنیت بدە، ئەمەش سترێست کەمدەکاتەوە و متمانەبەخۆبوونت پێبدەبەخشێت.
2. لە جگەرەکێشان دووربکەوەرەوە، چونکە بۆنی جەستەت ناخۆش دەکات، لە هەمانکاتدا دژە عارەقکردنەوە بەکاربهێنە و بۆنی خۆش لەخۆت بدە.
3. بزانە جلەکانت بۆ کوێ دەپۆشیت، هەموو جلێک بۆ هەموو شوێنێک نابێت، هەروەها هەموو ڕەنگێک بۆ هەموو شوێنێک گونجاو نییە، بزانە کوێ شوێنی جلی کاژوەڵە و کوێ شوێنی جلی فەرمییە.
4. بایەخ بە پاکوخاوێنی دەم و ددانەکانت بدە، ڕۆژانە دوو جار ددانەکانت بشۆ.
5. گرنگی بە ستایلی قژ و ڕیشت بدە، زووزوو چاکی بکە.
6. با هەمیشە جلەکانت ئوتوکراو بن، ئەمەش دەرکەوتنێکی سەرنجڕاکێشت پێدەدات.
7. پێڵاوەکانت با خاوێن بن، هەروەها ڕەنگی گۆرەوی و پێڵاوەکەت پێکەوە بگونجێنە. [1]