دارێک لەسەر سەگ، دارێک لەسەر ئەو.
سەگ: یەکەم ئاژەڵە کە مرۆڤ ماڵیکردووە و لە مێژوویەکی دێرینەوە کورد ناسیویەتی و ڕایگرتووە، لە کوردەواردا سەگی هار بە دار ڕامدەکرێ و دەستەمۆ دەکرێت، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێت کە گوزەرانی زۆر خراپ بێت بە دەست چەند کەسێکەوە، بەردەوام هێرشی نایارەکانی لەسەربێت. [1]