$#داعش# چۆن کچە کوردە ئێزدییەکان ئازاددەکات؟$
ئامادەکردنی: ڕووداو
#10-11-2014#
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 127 کوردی ئێزدیی ڕفێنراو لەدەست داعش بە ئۆپەراسیۆنی تایبەت ڕزگارکراون و گەیشتوونەتە دهۆک. لەو ژمارەیەش 26 کەسیان پیاون و 63 کەسیان کچن و 38 یشیان منداڵن. هەروەها 62 خێزانی موسڵمان و کورد بە شێوازی جیاتر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشەوە گواستراونەتەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کوردستان، کە دەکاتە 397 کەس.
ڕزگارکەری ئەو کوردە ڕفێنراوانە دەڵێت 17 کچی کوردی ئێزدیی دیکەش لە شاری ڕەققە-ی پایتەختی خەلافەتەکەی داعش تونیویانە خۆیان بگەیەننە زۆنی دوور لە مەترسی و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەنەوە دهۆک. ئەو ڕزگارکەرانە دوو کوردی موسڵمانی خەڵکی #شنگال#ن و حکومەتی کوردستان بە پارە هاوکارییان دەکات لەو کارەیاندا.
$نووسینگەی ڕزگارکردن$
لەنێوجەرگەی شاری دهۆکدا دوو پیاوی شنگالیی موسڵمان شەو و ڕۆژ سەرقاڵی وەڵامدانەوەی تەلەفۆنن. ئەوان لەناو مۆڵێکدا نووسینگەیەکیان داناوە. نووسینگەیەک کە کاری بازرگانی ناکات و لەجیاتی ئەوەی پارە قازانج بکات ڕۆژبەڕۆژ خاوەنەکەی قەرزدارتر دەکات. سەیفەدین شنگالی و د. مەحموود #ماردین#ی دەستیان داوەتە کارێکی جیاواز. ئەوان بە دەنگی بەرز وەڵامی تەلەفۆنەکانیان دەدەنەوە: نەگەیشت؟ دە باشە، خۆ سبەی دەرگات؟ ئەو کەسانەی لە تەلەفۆنەکەوە قسە دەکەن ئەو قاچاخچییانەن کە کچان و کوڕانی کوردی ئێزدیی ڕفێنراو دەگەیەننە ڕۆژاوا یان باشووری کوردستان. لەبەرانبەریشدا نزیکەی 4 هەزار دۆلار وەردەگرن.
بازرگانییەکی بەهەڕمێن بۆ قاچاخچییەکان و کارێکی خێرخوازانە بۆ سەیفەدین و مەحموود. چالاکیی بەردەوامیش بۆ (رێکخراوی سەیفۆ بۆ ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی) ، کە مەحموود و سەیفەدین درووستیانکردووە.
سەیفەدین کادیرێکی باڵای پارتییە. کەسێکی دەوڵەمەندە و ئەو باڵەخانەیەی نووسینگەکەی تێدایە موڵکی خۆیەتی. د. مەحموود، پسپۆڕی مێژووی خەلافەتی عوسمانییە. ئەو یاریدەدەری بەڕێوەبەری دەستەی ئەرشیڤی عوسمانییە لە حکومەتی تورکیا، بەڵام لەوەتەی شەڕی داعش ڕوویداوە نەگەڕاوەتەوە ئیستەنبوڵ و خەریکی ڕزگارکردنی خەڵکە.
$چیرۆکی کچە یازدە ساڵەکە$
لە نووسینگەکەدا ژمارەیەکی زۆر کچی ڕزگارکراو دانیشتوون. چیرۆکی هەریەکێکیان تەنیا لەوەدا لەوەی دیکەیان دەچێت کە ڕفێنراون و بوونەتە نێچیری ئەمیر و چەکدارانی داعش. ئەوان شەرمدەکەن لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆن دەرکەون. تکا دەکەن وێنەیان نەگیرێت. بەزەحمەتیش چیرۆکەکانیان دەگێڕنەوە. هەرچەندە بابەشێخ خرتۆ، سەرۆکی جڤاتی ڕۆحانیی کوردانی ئێزدی، فتوای داوە کە ئەو کچانە گوناهیان نییە ئەگەر لە ماوەی ڕفاندنەکەیاندا هەرچییەکیان بەسەرهاتبێت، بەڵام کچەکان لەڕووی دەروونییەوە ئازار دەچێژن و نایانەوێ کەس بیانناسێتەوە. یەکێک لەو کچانە ناوی دلڤینە.
چاو و برۆیەکی گەورەی هەیە و بە کوردییەکی شنگالیی ڕەوان قسەدەکات. دلڤین ناوی خوازراویەتی. ئەو دوای ئەوەی دەکەوێتە دەست داعش، دەبردرێتە باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لەناو شاری مووسڵ. لەو باڵەخانەیەدا بە دەیان کچی کوردی ئێزدیی لێن. دلڤین باسی ئەو ڕۆژانە دەکات کە لەوێ دەربازی کردووە و دەڵێت: ڕۆژانە یەک نانیان دەداینێ. هەندێک ڕۆژ هەر نانیشیان نەدەداینێ. هەندێکمان لەبرسان دەبووراینەوە، بەڵام لێمان تووڕە دەبوون و دەیانوت درۆ�%