=KTML_Bold=کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی ئێراق سۆمۆ چوار گرێیەستی بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان واژووکردووە.=KTML_End=
لە ماوەی ڕابردوو کۆمپانیای سۆمۆ، لە ڕێگەی بریکارەکانییەوە لە بازاڕەکانی بۆرسەی نەوت، چوار گرێبەستیان واژووکردووە، ئەوەش بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد، ئەو چوار گرێبەستە، گرێبەستی چوار کۆمپانیای جیهانی بوون و بەپێی گرێبستەکانیش ڕاستەوخۆ دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی هەرێم دەست بەکڕینی نەوتەکە بەپێی نرخی ڕۆژ دەکەن.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، گرێبەستەکان لەنێوان سێ مانگ بۆ ساڵدان و وەک ئەو گرێبەستانەشە، کۆمپانیاکە پێشتر بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێراق ئەنجامیداوە. [1]