وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، هەنگاوەکانی دابینکردنی ئامێرەکانی کشتوکاڵی بە قستی درێژخایەن بەپێی جێبەجێکردنی ناوەرۆکی یاداشتنامەی لێک تێگەیشتنی هاوبەش، لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکار (هارون گرووپ) دەستی پێ کرد. وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، بۆ ئەو جوتیارانەی کە لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشتر فۆرمی داواکارییان پێشکەشکردووە، لە هەفتەی داهاتوو لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان ، میکانیزمەکانی چۆنییەتی سوودمەند بوون و داواکردنی ئامێرەکان بۆ جوتیاران ڕوون دەکرێتەوە و زانیاری پێویستیان لە نزیکەوە دەخرێتە بەردەست بە ئەنجامدانی زنجیرەیەک سیمینار. ئاشکراشیکرد، تراکتۆرەکان بەپێی مواسەفاتی ئەوروپی لە وڵاتی ئیتالیا لەلایەن کۆمپانیای هارون گرووپەوە هێنراوە. راشیگەیاند، سوپاسی کۆمپانیای هارون گرووپ دەکەین کە لەسەر داوای وەزارەت توانیان لە هەنگاوی یەکەمدا نموونەیەک بگەیەنێتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی #سلێمانی# و #گەرمیان# و ڕاپەرین، بۆ جوتیارانی #هەڵەبجە#ش دەتوانن سەردانی پارێزگای سلێمانی بکەن. روونیشیکردەوە، جوتیارانی ئیدارەی سۆران و پارێزگای هەولێر سەردانی ئۆفیسی هەولێر بکەن، جوتیارانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی #زاخۆ# دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیاکە بکەن لە باتێل بۆ وەرگرتنی زانیاری و بەرچاو ڕوونی پێویست. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 463 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!