ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق دەڵێت هەوڵدەدەین تا هەفتەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە بکەین بۆ دەنگدان #نەرمین مەعروف#، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند لەدوای نزیکە دوو مانگ لە گفتوگۆکردن، لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق لەدوێنێوە #15-05-2023# دەستیکردووە بە دەنگدان لەسەر ماددە و بڕگەکانی بودجەی گشتی ساڵەکانی (2023-2024-2025) ئاماژەی بەوەشدا، دەنگدان لەسەر هەندێک لە ماددەکان تەواو بوون پڕۆسەکەش بەردەوام دەبیت بۆ ئەو ماددانەی تر کەماون و هەوڵدەدەین بۆ ئەوەی پڕۆژە یاساکە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئامادە بێت بۆ دەنگدانی کۆتایی لەنێو هۆڵی پەڕڵەمانی ئێراق. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 489 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!