کاروان گەزنەیى ئەو پەڕڵەمانتارەى یەکێتى کە هەوڵى تیرۆرکردنى درا ڕایگەیاند، ئەگەر هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنم بە ئامانجى بێدەنگکردنم بێت، بەدڵنیاییەوە مردنم دەوێت نەک بێدەنگى.
کاروان گەزنەیى پەڕڵەمانتارى یەکێتى کە شەوى 14 لەسەر 15ى 5ی 2023 لەناو بازگەیەکى یەکێتى لەلایەن هێزێکەوە تەقەى لێکرا، کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى ئەنجامداو ڕایگەیاند، دواى ئەوەى خۆیان بەئۆتۆمبێلەکەمدادا، دواتر یەکەم فیشەک بە و شوێنەوە نرا کە لێى دانیشتبووم، واتە هەوڵەکە بۆ تیرۆرکردنم بوو.
وتیشى، سەرۆکایەتییەکانى حکومەت و پەڕڵەمان و هەرێمیش لەسەر خەتن و کامێراکان هەڵگیراونەتەوە، هیوادارم لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەى جدى بکەن.
گەزنەیی وتى، ئەگەر ئەمە باجى قسەکردن و جدیاتى من بێت لەسەر گەندەڵییەکان و قسەکردنى من، با دڵنیابن مردن هەڵدەبژێرم لەبرى بێدەنگى، لەهەر کوێیەک خەڵک پێویستى بە من بێت لەو شوێنە ئامادەم. [1]