=KTML_Bold=بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مۆزەخانە=KTML_End=
$بەهرە ساڵح: بۆ ئەم ساڵیش پۆستەری ڕۆژی جیهانی مۆزەخانەم بۆ زمانی شیرینی کوردی وەرگێڕا$
خۆشبەختانە بەشێوەیەکی خۆبەخش و بە ئامانجی خزمەتێکی بچوک بە مۆزەخانەکانی #کوردستان# و زمانی شیرینی کوردی، ماوەی چەند ساڵێکە وەک چالاکییەک بۆ ڕۆژی جیهانی مۆزەخانەکان پۆستەری یادەکە هاوشێوەی زمانە جیهانییەکان بۆ زمانی کوردی وەردەگێڕین٬ و لە ڕیزی زمانە جیهانییەکان زمانی شیرینی کوردیش جێگیردەکەین.
ئەوەی شایەنی باسە ڕۆژی جیهانی مۆزەخانەکان یادێکی جیهانییە ساڵانە لە ڕۆژی 18-5 ئەویادە بە مەبەستی گرینگیدان بە مۆزەخانەکان بەرز ڕادەگیرێت٬ بۆ
یەکەم جار ڕۆژی جیهانی مۆزەخانە لە ساڵی 1977 بەڕێوەچووە، لەلایەن ( IMD ) کە کوورتکراوەی International Museum Day یە٬ دوای پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک کە لەلایەن ڕێکخراوی ئایکۆمەوە ICOM بۆ درووستکردنی بۆنەیەکی ساڵانە بە ئامانجی زیاتر یەکخستنی خواست و هەوڵە داهێنەرەکانی مۆزەخانەکان و ڕاکێشانی سەرنجی خەڵکی جیهان بۆ چالاکییەکانیان ئەو یادە ڕێکدەخرێت. ساڵانە مۆزەخانەکان لە ئاستی نێودەوڵەتییدا بۆ بەشداریکردن لە ڕۆژی جیهانی مۆزەخانەکان (IMD) بۆ بەرەوپێشبردنی ڕۆڵی مۆزەخانەکان لە سەرانسەری جیهاندا لە ڕێگەی بۆنە و چالاکییەکانیانەوەبانگهێشت دەکرێن . هەروەها لە ساڵی (1992) دا بابەتی ساڵانەی چالاکییەکە پەسەندکرا٬ پۆستەرێکی نێودەوڵەتی لە ڕێکخراوی ئایکۆم بۆ یەکەم جار لە ساڵی (1997) ئامادەکرا و لەو ساڵەدا لەلایەن 28 وڵاتەوە وەرگێڕدرا. و لە ساڵی (2009) دا ڕێخراوی IMD بەشداری 20 هەزار مۆزەخانەی بۆ خۆی ڕاکێشا زیاتر لە 90 وڵاتدا کە میوانداری بۆنە و ئاهەنگەکانیان دەکرد. لە ساڵی (2010) دا 98 وڵات بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کردووە، لە ساڵی (2011) دا 100 وڵات، لە ساڵی (2012) دا 30 هەزار مۆزەخانە لە 129 وڵاتدا بەشداربوون٬ لە ساڵی (2011) پۆستەری فەرمی IMD وەرگێڕدراوە بۆ 37 زمان. تا ساڵی (2014) ، 35 هەزار مۆزەخانە لە 140 وڵاتەوە بەشدارییان لە ڕۆژی جیهانی مۆزەخانە (IMD ) کردووە. ئەوەی جێی سەرنجە ساڵانە ئەم ژمارەیە ڕوو لە زیادبوونە هەموو ساڵێک پۆستەرێکی نوێ و بە ناونیشانێکی نوێوە بۆ یادەکە پێش چەند مانگێک ئامادە دەکرێت٬ بۆ ئەوەی بۆ زمانە جیهانهیەکان وەربگێڕدرێت. ئێمەش لە ساڵی (2014) وە بەردەوام ئەم پۆستەرەمان بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاوە٬ جگە لە ساڵەکانی (2021) و (2022) ٬ کە بەهۆی سەرقاڵیم بە خوێندن نەم توانی ئەو کارە بکەم خۆشبەختانە بۆ ئەمساڵ دووبارە ئەم کارەم بە ئەنجام گەیاندوتەوە٬ کە ماوەی چەند مانگێکە لەگەڵ ڕێخراوەکە لەسەر هێڵم بۆ ئەم کارە. بەو هیوایەی توانیبێتمان خزمەتێک بە مۆزەخانەکان و بە زمانی کوردی بگەیەنین.
[1]