دایکت بمرێ، ئارد و ئاو.
ئارد مەبەست لە هاڕاوەی دانەوێڵەیە وەک گەنم یان جۆ، بە فوویەک بڵاودەبێتەوە و دەچێت بە ئاسماندا، کاتێک ئاوی لێبدرێت و بشێلرێت، دەبێتە هەویر و توند و قوورس دەبێت، پەندەکە کەسێک ئەیڵێت کە ئیشێکی لێیاخیبووبێت و بۆی نەکرێت، هەر چەند هەوڵبدات بێکەڵک بێت و نەتوانێ سەرکەوتنی تێدا بەدەست بێنێت. [1]