دەرگای کەس مەتەقێنە، تا دەرگات نەتەقێنن.
مەتەقێنە: واتە بەتەقە لە دەرگادان، هەژار و دەوڵەمەندەکان هەریەکەیان خاوەن دەرگا و خانوون، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە لە دەرگای خەڵک بدەی، خەڵک لە دەرگات دەداتەوە. بۆ مەبەستی تایبەتیی خۆت، ئیش بە خەڵکی بکەی، خەڵکیش لەکاتی پێویستیدا ئیشت پێدەکاتەوە. [1]