دەست بخەرە دەمی، ناتوانێ بیگەزێ.
دەست بدەرە دەمی، بزانە ئەیگەزێ.
گەزتن: گازلێگرتن، زۆر کەس لە ژیاندا بە جۆرێک پەروەردە کراوە کە لەسەر مافی خۆی پەلاماری هەموو شتێک دەدات، لەکاتی بێمافیکردنیدا بەگەرمی دێتەجواب، ناسرەوێ تا مافەکانی بەدەست نەهێنێت، پەندەکە مەبەستی لە کەسی بەسزمان و گێلۆکەیە کە لەئاست مافی خۆی بێدەنگە.[1]