ناونیشانی بابەت: ڕێزگرتنی هاوتەریب
ئامادەکردن: #لەیلا بەرزنجی#
ڕێزگرتنی هاوتەریب، واتە ڕێزگرتن لەنێوان قوتابی و لەبەرانبەردا ڕێز گرتنی مامۆستا. زۆرێک لەقوتابیاکانمان هەست بەو ڕێزە ناکەن کە مامۆستا لێیان دەگرێ هەتا بتوانن ئەوەی ئامانجیانە بیگەیەنن لەکاتی پرسیار یاخود لە کاتی وانە، چونکە دیوارێک لەو نێوەندەداهەیە نەیان ڕماندووە جا شەرمبێت یاخود ترسە لەمامۆستا لەبەرانبەر ئەوکارەی کە دەبێت قوتابی بیکات لەبەرانبەر مامۆستا.
نووسەر لە پەڕتووکی تێکشکانی بەهاکانی خوێنکار ئاماژە بە سێ جۆر ڕێزگرتن دەکات (جۆری یەکەمیان هەر بە ڕاستی مامۆستاکانیان خۆش دەوێت و ڕێزیان دەگرن جۆری دووەم ڕێز لە مامۆستاکانیان دەگرن چونکە مامۆستان و گەورەترن لەوان سێیەم جۆر مامۆستا ناچاری قوتابی بکات کە ڕێزی لێبگرن) ئەم جۆرەیان کە سێیەمە زۆر ترسناکە بۆ کۆمەڵگەمان چونکە ناکرێ قوتابی ناچار بکرێ کە ڕێز بگرێ لەمامۆستا بەزۆری، زۆر کردن ناتوانێ ئەو جێگایە بۆ قوتابی فەراهەم بکات هەتا ڕێز لەمامۆستا بگرێ و یەکتریان خۆش بوێ وە نووسەر ئاماژە بەوەش دەکات چاوەڕوانی هەموو قوتابی و مامۆستانییە یەکیان خۆشبوێ بگرە ئەوە ئەو لای گرنگە ڕێزگرتنە لەبیر و بۆچون و قبووڵ کردنی وەک ئەوەی کەهەیە نەک وەک ئەوەی ئەو چۆنی دەوێ خۆشویستنی قوتابی هەر ئەوەنییە کۆمەڵێک وشەی بریقەدار بەکاربهێنی وەک گوڵەکەم، چاوەکەم بەڵکوو دەتوانێت بە چەندین شێوازی پەروەردەیی ڕێز لەقوتابییەکانی بگرێت و قوتابی هەستی پێبکات کە بەدەنگ داواکاریەکی دەچیت و دەتوانیت یارمەتیی بەیت جا لایەنی ڕووحی قوتابی زۆر پێویستی پێیەتی کاتێک ئەم هەستەی لادرووستبوو ئیتر قوتابی بەدرێژای ساڵ لەوە حاڵی دەبێت و هەست بەو جیاوازییە دەکات لەنێوان مامۆستاکانی تر شێوازی دەربڕینەکە دەگۆڕێت بۆ ڕێز و خۆشەویستی و هەست کردن بە بوونی خۆی هەرئەوەش وادەکات قوتابی گۆڕانکاری بەسەردابێت گرنگی بدات بە قوتابخانە، زۆر جار بەهۆی هەڵە تێگەیشن کێشە و ناکۆکی درووست دەبێت لەنێوان قوتابی و مامۆستا زۆر پێویستە مامۆستا ئەو هەڵە تێگەیشتنانە ڕونبکاتەوە و نەیەڵێت گەورەببێت و ببێتە درووست بوونی کەلێن لەنێوانیان وە هۆکارەکەی ڕون بکاتەوە، مامۆستا دەبێت لەیەکەم ساتی چونی بۆ قوتابخانە تەواو ئامادەکاربێت چونکە هەموو هەڵسوکەوتوو جلو بەرگوو ئاخاوتنی کاردانەوەی لەسەر قوتابی دەبێت چونکە زۆرێک لەقوتابی بەهۆی سەرسامی بە مامۆستاکەیەوە لاسایی هەموو ئەو شێواز و هەڵسوکەوت و ڕەفتارانە دەکاتە کە ڕەنگە بەوشێوازە هەستی پێنەکات ، قوتابی لەکاتی دابەش بوونیان لە پۆلەکانیان گرنگی نادرێت بەوویستەکانی بگرە مامۆستا بڕیاردەرە و ئەو دەبێت پێوەی پابەند بێت وە بۆی نییە ویستەکانی خۆی بڵێ چونکە ئەو جێبەجێ کارە نەک بڕیاردەر هیچ کاتێک قوتابی نەیتوانیوە ئەوەی لەدڵدایە بیڵێت جا بەهۆی ترسەوە بووە یاخود شەرم بێت ئەوەی پێیان ڕادەسپێرێ جێبەجێ دەکەن بەبێ دەربڕینی ناڕەزایی ئارەزووەکانی، لێرەدا ئەوەی پێویستە پەروەردەکاران جێبەجێی بکەن ئەگەر تەواو بۆ ئەو کارە نەگونجاوی دەستی بۆ مەبە چونکە وڵاتێک لەژێر دەستی تۆدا بنیاد دەنرێ کەهەموو کاردانەوەکانی تۆی ئازیزی لەسەرە و جێ پەنجەت دیاردەبێت.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End= بۆنووسینی ئەم بابەتە سوودم لە پەڕتووکی تێکشکانی بەهاکانی خوێنکار لەنێوان ماڵ و قوتابخانە - نووسەر فایەق سەعید لاپەڕە 217.
[1]