ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی #21-05-2023# #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عۆن زیاب عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی ئێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا، بە تایبەتی لە بواری سەرچاوەکانی ئاو و بایەخدان بە بەنداوەکان و نۆژەنکردنەوەیان و گرنگیی درووستکردنی بەنداوی نوێ لە ئێراق و هەرێمی کوردستان.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی هەردوولا کرا لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی کەم ئاوی و بەبیابانبوون و کاریگەرییە نەرێنیەکانی گۆڕانی کەش وهەوا. [1]