درۆ پەیژەی گوناهکارانە.
پەیژە: پلەپلەیە و لە کوردەواردا لە دار درووستدەکرێت، بۆ سەرکەوتن بەسەر شتێکدا بەکاردێت. درۆ: کردە و ڕەفتارێکە، کەسێک بۆ بەرژەوەندی تایبەتیی خۆی بەرانبەرەکەی فریودەدات. پەندەکە واتە: بەپیی نەریتی کۆمەڵگە درۆ بە گوناح هەژمار ئەکرێ، بۆیە کەسی درۆزن گوناهکارە.[1]