داری ناوە بە کونی زەنگەسوورە.
زەنگەسوورە، جۆرێکە لە زەردەواڵە و سوێرە موسیشی پێ دەوترێت، چزوودارە و زۆر هاروهاج و بەویزەویزە، زۆر خێرا بەچزووەکانی پێوەدەدات، لە #هەولێر# و #کۆیە# و دەورووبەری بە شارەکەی دەوترێت: کونە زەنگەستووە یان زەنگە سۆرە، مناڵان چیلکەداریان دەکردە ناو کونەکەوە بەمەش زەنگەسوورەکان بۆ پارێزگاری لە کونەکەیان هار دەبوون و کوێرانە بەره و ڕووی مناڵەکانەوە دەچوون و بەسەر سەریانەوە دەنیشتنەوە و بە چزووەکانیان پێوەیان دەدان، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک لەگەڵ خەڵکانێکی هاروهاج و قوون بەکێشە و گیروگرفت بکەوێتە کێشەوە ئەوا دووچاری کێشەی خۆی دەبێت و دەوترێت: داری ناوە بە کونی زەنگەستوورە.[1]