دڵۆپە دڵۆپ ئەبێتە ڕووبار.
دڵۆپ: مەبەست لە تنۆکی ئاوە. کوردستان وڵاتێکی چیاییە، ئاوی سەدان کانی و سەرچاوە بە یەکەوە کۆدەبنەوە و ڕووبارێک پەکدێنن، واتە: ڕووبارەکان لە تنۆک تنۆکی ئاوی کانیاو و سەرچاوەوە پێکدێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە شت لە کەمەوە زۆر ئەبێت، واتە: گەر مرۆڤ ئارام بگرێت، دەبێتە خاوەنی هەموو شتێک. [1]