=KTML_Bold=یەکێتی بۆ پەکخستنی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆن و پارتی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆن هانا بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دەبەن
مستەفاى سەید قادر، دەیەوێ نوێنەرەکانى گۆڕان بەشدارى کۆبوونەوەکەى کۆمیسیۆن بکەن=KTML_End=
#یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# داواى دڵنیایى لە #بزووتنەوەى گۆڕان# کردووە، کە بەشدارى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنی باڵای کۆمیسیۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردن و ڕاپرسى هەرێم نەکەن و سەرۆکى کۆمیسیۆنیش پێیوایە ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردن پێویستى بە کۆمیسیۆن نییە.
یەکێتیى نیشتمانى کوردستان لەسەر ئاستى باڵا هەوڵێکى #مستەفا سەید قادر#، جێگرى سەرۆکى هەرێم لەسەر پشکى گۆڕان پوچەڵ کردەوە کە داواى لە بزووتنەوەکەى کردبوو کە هەردوو نوێنەرەکەى بزووتنەوەى گۆڕان لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردن و ڕاپرسى هەرێم بەشدارى کۆبوونەوەى ئەنجوونى کۆمسیاران بکەن.
بەرپرسانى گۆڕان لەسەر ئاستى باڵا دواى ڕاوێژکردن دڵنیایان داوەتە یەکێتیى کە هەردوو ئەندامى ئەنجوومەنەکەیان بەشدارى هیچ کۆبوونەوەیەک ناکەن و بێلایەنى دەنوێنن.
#پارتى دیموکراتى کوردستان# بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى کۆمسیاران لە کۆى 9ى ئەندامى کۆمیسیۆنەکە پێویستى بە 5 کەس دەبێت. لە ئێستاشدا جگە لە سێ ئەندامەکەى خۆى هیچ کام لە یەکێتیى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو ئامادەییان نییە بەشدارى کۆبوونەوەکە بکەن و دان بە بڕیارى ژمارە 10ى تایبەت بە کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن دابنێن. [1]