=KTML_Bold=فشاری ئێرانییەکان و لایەنە شیعەکان پێشنیازەکەی یەکێتی لە بودجە جێگیر دەکات=KTML_End=
لایەنە شیعەکان ئامادەنەبوون ئەو بڕگەیەی پڕۆژەیاسای بودجەی ئێراق لاببەن، کە تایبەتە بە مامەڵەی ڕاستەوخۆی حکومەتی ئێراق لەگەڵ پارێزگاکان، ئەگەر هاتوو لە پشکەکانیان ڕازی نەبوون.
#فوئاد حسێن# وەزیری دارایی و #شاخەوان عەبدوڵڵا# جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق لە پشکی پارتی دیموکرات، لە کۆبوونەوەی لایەنە شیعەکان باسیان لە ناڕازیبوونی حکومەتی هەرێم لەو بڕگەیەی پڕۆژەیاسای بودجەی ئێراق دەربڕیوە.
ئەو دوو بەرپرسە ئێراقییە، پێشنیازیان کردووە، کە ئەو بڕگەیە لاببرێت و لە جێگەی ئەوە ئەو بڕگەیە جێگیربکرێت، کە مامەڵەی وەزارەتی دارایی ئێراق بۆ ناردنی بودجە، ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم بێت.
ئەو دوو بەرپرسەی پارتی، ئەوەیان وەک پەیامێک و ڕاسپاردەیەکی #مەسعود بارزانی# سەرۆکی پارتی بە نووری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق گەیاندووە، بەڵام ئەو دوو بەرپرسە شیعەیە ڕاستەوخۆ داواکارییەکەیان ڕەتکردووەتەوە و جەختیانکردووەتەوە، کە ناتوانن ئەو بڕگەیە لاببەن.
یەکێتی بە فشاری ئێرانییەکان و بەشێک لەلایەنە شیعەکان لە لیژنەی دارایی ئەو بڕگەیان جێگیرکردووە و هەر ئەوەش وایکردووە، مالیکی و سوودانی داواکارییەکەی بارزانی لەبارەی بڕگەکەوە ڕەتبکەنەوە. [1]