دوژمندار لە سێبەری خۆی ئەترسێ.
دوژمندار: بەکاسێک دەوترێت کە لە کار و کردەوەیەکدا یان سەودا و مامەڵەیەکی نەزانانەدا، دوژمنێکی بۆ سازبووبێت، هەمیشە دەبێت بەئاگابێت، بۆ ئەوەی زەفەری پێنەبەن، ئەم جۆرە کەسانە لە جووڵە و سێبەری کەسەکانی دەوروبەری خۆشیان بەگوومانن. واتە: کاری وا مەکە خەڵکی بکەیت بە دوژمنی خۆت، هەمیشە هەوڵی دۆستایەتی خەڵکی بدە.[1]