هۆکارەکانی ئازار لە قاچدا چییە؟ چۆن بزانیت تۆ بەهۆی چییەوە ئازارت هەیە؟
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
زۆربەی جار ئازاری لاقەکان بەهۆی ئەو ماندووبوون و هەڵە بەکارهێنانی جومگەو ماسوولکەکانی دەوری لاقەوە درووست دەبێت . ئەویش لەکاتی جووڵەی ڕۆژانەدا یاخود لەکاتی ئەنجامدانی وەرزشدا بەشێوەی هەڵە . لێرەدا باس لەباوترین ئەو هۆکارانە دەکەین کەلەوانەیە ئازاری لاقەکانت بۆ درووست بکەن.
=KTML_Bold=ئازاری لاق بەهۆی کێشەی دەمارەکان:=KTML_End=
کە ئەمیش بەهۆی بوونی فشارەوە بێت لەسەر دەمارەکە کە لەوانەیە عەرق النسا یاخود سایەتیکا بێت ،
ئەویش بەهۆی بوونی فشار لەسەر دەماری سایەتیک لە سمتدا ، کەلەوانەیە بەهۆی ئینزیلاقی دیسکی نێوان بڕبڕەکانی پشت بێت ، یاخود بەهۆی گرژبوونی ماسوولکەکانی سمت، یاخود داخزانی بڕبڕەکان بۆ سەریەک. هەندێک جار ئازارەکە بەهۆی تەسکبوونەوەی ئەو کەناڵەوەیە کە دڕکە پەتکی پیادا دەڕوات ، یاخود بەهۆی تێکشکانی دەمارەکەوە دەبێت کە لەهەندێک نەخۆشی وەکو: نەخۆشی شەکرە ڕوودەدات ، یاخود برینداری و پێکان و هەوکردنی دەمارەکان لەوانەیە ڕووبدات . ئەم حاڵەتانە زۆربەی جار سڕی و گەرمی و هەستکردن بەدەرزی ئاژنینی لەگەڵدایەو بە ئازارشکێنی ئاسایی ئازارەکە ناڕوات ، بەڵکوو چارەسەری تایبەت بەخۆی هەیە کە زۆربەی جار دژەپەرکەم و هێورکەرەوەکان دەبێت بەکاربێت.
=KTML_Bold=ئازاری لاق بەهۆی جومگەکانەوە:=KTML_End=
ئەویش بەهۆی داخورانی جومگەکانەوە دەبێت ئایا جومگەی حەوز بێت یاخود ئەژنۆ یاخود قولەپێ ، لەگەڵیدا ئاوسان و سووربوونەوەو ڕەقبوون وئازار لەجومگەکاندا هەیە . پێویستە پزیشک چارەسەری گونجاو بەپێی ڕێژەی داخورانەکە دانێت ، لەگەڵیدا چارەسەری سرووشتی و وەرزش و لەکاتی ئازاردا پاکی سارد و گەرم بەپێ نەخۆشەکە لەگەڵ ئازارشکێنەکان دەتوانرێت بەکاربێت.
=KTML_Bold=ئازاری لاقەکان بەهۆی کێشە لەبۆری خوێندا:=KTML_End=
ئەویش ئایە بەهۆی گیرانی خوێنبەرەکانەوە بێت، کەخوێنی پێویست ناچێت بۆ بەشەکانی قاچ و ئەمەش ئازار درووست دەکات و کەسەکە هەست بەتەزین و ساردی لاقەکانی دەکات و هەندێک جاریش شینبوونەوەی لەگەڵ دەبێت. هەروەها هەندێک جار خوێین مەیین لەناو خوێنهێنەرە قووڵەکاندا ئازارێکی توند سووربوونەوە درووست دەکەن لەلاقەکاندا یاخود لە ڕاندا کەئەمیش دەرئەنجامی ترسناکی هەیە و لەوانەیە ببێتە هۆی جەڵتەی سییەکان، بۆیە پێویستە بە زووترین کات پزیشکی پسپۆڕ بیبینێت و هەندێک خوی خراپی وەکوو جگەرەکێشان و خواردنی ناتەندرووست تەرک بکرێت . هەروەها دەوالی کە بریتییە لە هەڵئاوسان و تەقینی مولولەی خوێنهێنەرەکان، لەوانەیە ئازار لە لاقدا درووستبکات و باشترین ڕێکا بۆ چارەسەرکردنی ، دابەزاندنی کێش و بەکارهێنانی گۆرەوی تایبەت و وەرزش.
=KTML_Bold=ئازاری قاچ بەهۆی تێکچوونی ئەلکترۆلایت و کانزاکان:=KTML_End=
وەکو پۆتاسێۆم ، سۆدیۆم، کالسێۆم ، مەگنیسێۆم، کەیارمەتیی کارکردنی ماسوولکەکان دەدەن . هەندێک جار لەڕێگای عارەقکردنەوەی زۆرەوە یاخود سکچوون یاخو ئەو نەخۆشانەی کە شێرپەنجەیان لەگەڵەو چارەسەری کیمیایی وەردەگرن، یان هەر هۆکارێکی تر لەوانەیە لەلەشدا کەمبنەوەو گرژبوونی ماسوولکەو سڕی و بێهێزی درووستبکەن . باشترین چارەسەرخواردنەوەی ئاوە بە ڕێژەیەکی زۆر و ئەو خواردنانەی کە ئەم کانزایانەیان تیادایە وەکوو چەرەزات و شیرەمەنییەکان .
=KTML_Bold=- ئازار لە لاق و قاچ بەهۆی کێشەی ماسوولکەوە و بەستەرەکانەوە:=KTML_End=
- گرژبوونی ماسوولکەکانی قاچ: ئەویش زیاتر لەکاتی خەودا یاخود لەناوەڕاستی ڕۆژەکەدا هەستی پێدەکرێت. کاتێک دەستی لێدەدرێت خراپتر دەبێت، لەکاتی ماندووبوونی ماسوولکەو وشکبوونەوەی ڕوودەدات بۆیە باشترین چارەسەر بۆی خواردنەوەی ئاوە ، پشوودان و سترێچ و ڕاکێشانی ماسوولکەکەیە بە وەرزش و مەساجکردنێتی.
=KTML_Bold=هەوکردنی ماسوولکەو شانەکانی دەوروبەری ئێسکی لاق:=KTML_End=
ئازار درووست دەبێت لەکاتی ڕۆشتن و بازدان و ڕاکردندا و لەبەشی پێشەوەی لاقدایە ئازارەکە . دووبارەکردنەوەی چالاکییەکان بە ڕێژەیەکی زۆر ئەم هەوکردنە درووست دەکەن و هەروەها لەو کەسانەی فلات فوت ن، واتە پێیان قەوسی کەمە یاخود قەوسییەکەی زۆرزۆرە یاخود ڕووی پێیان بۆ دەرەوەیە، زیاتر درووست دەبێت. چارەسەری بەکارهێنانی پاکی سارد ڕۆژانە بۆ چەند جارێک دەتوانرێت دژەهەوکردن و دژە ئازارە (NSAI) بەکاربهێنرێت وەکوو ڤۆڵتارین ، پڕۆفین ، ناپرۆکسین...هتد. ئەگەر سوودی نەبوو ئامێری شۆک وەیف و ئامێری (TENS) و دەرزی ئاژەنین سوودی زۆریان هەیە.
=KTML_Bold=ئازار بەهۆی هەوکردنی بەستەرەکانەوە:=KTML_End=
ئەویش بەهۆی هەوکردنی بەستەری پشتی پێ وە لەلای قولەپێ، کەپێ دەوترێت (achilles tendon) . لەوانەیە بەهۆی بەرکەوتنی زەبرەوە بێت ، کە وەرزشەوانەکان زیاتر تووشی دەبن ، کە بەستەرەکە دەئاوسێت و دەدڕێت . یاخود لەئەنجامی ماندووبوونێکی زۆرەوە و سەرکەوتنی قادرمەوە درووست دەبێت . باشترین چارەسەر پشوودانە ، لەگەڵیدا ئازارشکێنە دژەهەوکردنەکان و بەکارهێنانی پاکی سارد . ئەگەر سوودی نەبوو ئامێری شۆک وەیڤ یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان کە حەفتانە ئەنجامدەدرێت .ئەگەر بەستەرەکە بریندار بوو دەتوانیت پلازمای چڕ بە خەپلەکانی خوێنی بۆ بکرێت بۆ یارمەتیدانی چاک بوونەوەی بەستەرەکەم
- ئازار بەهۆی شکانی ئێسکی لاق یاخود درز یاخود لەجێچوونی قوولە پێ (sprain) :
لەکاتی شکاندا پێویستە بەزووترین کات ڕای پزیشکی شکاوی وەربگریت، لەکاتی لەجێچووندا کە قولەپێت و قاچت وەردەگەڕێت ، پێویستە پشووی پێبدەیت ، پاکی سارد بەکاربێنیت ، بیبەستیت و بەرزیبکەیتەوە . ئەگەر بەوە چاک نەبوویت پێویستە ڕای پزیشکی ئێسک و شکاوی وەربگریت.
هەندێک حاڵەتی تریش هەن کەلەوانەیە کەمتر ئازاری لاق درووستبکەن وەک: پچڕانی بەستەری سەڵیبی یاخود بەستەرەکانی دەوری ئەژنۆ، هەوکردنی کیسی لینجی ناو ئەژنۆ ، داخورانی زۆری ئەژنۆ ، هەندێک حاڵەتی دەگمەن وەکوو (meralgia parasthesia) و (restless legs syndrome) .
[1]