دیوار چاوی نەبێ گوێی هەیە.
لە کۆمەڵگەدا ڕۆژانە ڕووداوگەلێکی زۆر ڕوو دەدەن، هەریەکەی پەیوەندی بە ژیانی تایبەتیی کەسێکەوە هەیە، کە باسکردن لێی پێشێلکردنی مافی کەسییە، پەندەکە واتە: مرۆڤ دەبێ دەمی بگرێ و لە هەموو شوێنێک و لەسەر هەموو بابەتێکی تایبەتیی قسەنەکات، ئەگەری هەیە قسەکان بگاتەوە بە خاوەنی و دواتر قسەکەر تووشی گرفت ببێ.[1]