دیزە ڕەشەی دوو کون لەبن، دەستە چەورەکەی خۆت ئەسووی بەمن.
دیزە: دەفرێکی گڵینی خڕی سوورکراوەیە (فەرهەنگی خاڵ) ، دیزە ڕەشەی دوو کون لەبن: مەبەستی جەستەی ئافرەتە، مەبەستی پەندەکە ئەوەیە کە ئافرەتێک لەناو خێزان و بنەماڵەدا، بەهۆکارێک خەتایەکی کردووە، بۆ ئەوەی ڕووزەرد نەبێت، هێناویەتی بەسەر کەسێکی تردا.[1]