دیزە بە کۆڵە.
دیزە: دەفرێکی گڵینی خڕی سوورکراوەیە (فەرهەنگی خاڵ) ، دایکی کچێک دەیڵێ کە کچەکەی شووی نەکردبێ، واتە: چۆن دیزە بە بەردێکی بچووک ئەشکێ، چونکە لە گڵی سوورکراوە پێکهاتووە، کچیش بە قسەیەکی ناشرین ئەشکێ، بۆیە دایکی کچ دەڵێت: من دیزە بەکۆڵ و ئەو بەرد لە مشتە. [1]