ناونیشانی پەڕتووک: تەنیا پرسیار بکە
ناوی وەرگێڕ: #مەریوان ئەحمەد کوردی# (Mariwan Ahmed Kurdy)
ساڵ: 2023
چاپ: یەکەم
بەسوپاسەوە ئەم پەرتووکە لەسەر ئەرکی بەڕێز خاتوو (فەهیمە سابیر) چاپکراوە.
(سەر قەڵەمێک)
بە پێنووسی م.ن (عەبدولوەهاب شێخانی)
خوێنەری بەڕێز ئەم پەرتووکە کە: م (مەریوان ی ئەحمەد کوردی) هەڵی بژاردووە پەڕتووکی نووسەری بەناونانگ (ئەیان کوبەر) ە لە زمانی عەرەبییەوە وەریگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی. ئەم پەرتووکە باشترین و بەسوودترین پەرتووکە، کە هەڵی بژاردووە چونکە زۆر گرنگە بۆ ژیانی مرۆڤ.
ناونیشانی ئەم پەرتووکە پێمان دەڵێت: (تەنیا پرسیار بکە) ناونیشانێکی گرنگ و پڕ بایەخە.
ماناو مەبەستێکی فرەوانی هەیە کە وا لە مرۆڤ دەکات بیر بکاتەوە و پرسیار درووست بکات، چونکە بە پرسیار کردن زۆر لایەنی شارەوەی کارەکانت بۆ ڕوون دەکاتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی سەرکەوتنەکانت لە ژیاندا. ئەم پەرتووکە زۆر بەسوودە بۆ لایەنەکانی بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتی و کۆمەڵایەتی و زانستی .وەهەرەها فێرمان دەکات کە چوون مامەڵە و هەڵسوکەوت بکەی لەگەڵ کێشەکانی ژیان کە ڕووبەڕوومان دەبیتەوە لە ژیاندا ئەویش بەبەکارهێنانی دەستەواژەی (تەنیا پرسیاربکە) .
بەخوێندنەوەی ئەم پەرتووکە فێر دەبی کە چۆن چارەسەر بۆ هەموو کیشە و ئاستەنگییەکانی دێنە پێشت بدۆزییەوە. ئەم پەرتووکە کە پێمان دەڵێت (تەنیا پرسیاربکە) فێری تێگەیشتن و وردبێنیت دەکات ، لە کارەکان و کێشەکاندا کە ڕووبەڕووت دەبنەوە لە ژیاندا. بۆ ئەوەی کە بزانی و فێر ببی کە چۆن پرسیاربکەی بەشێوەیەکی زانستی بۆ ئەوەی سوود و چێژ لە ژیان وەربگری و لە هەڵسووکوتی ڕۆژانەی ژیان جیاواز و سەرکەوتووبی. بە خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە، هەرچی دیوار و بەربەست و تەنگ و چەڵەمەی سەر ڕێگات هەیە لەبەر دەمت دەیشکێنی و ڕایدەماڵی. فێری پشوو درێژ و حەوسە لەیەکی گەورەت دەکات لە ژیانی تایبەتی و کاری گشتیتدا.
ئەم پەڕتووکە کە دەڵێت (تەنیاپرسیاربکە) فێری وەڵامدانەوی پرسیارەکانیشت دەکات نەوەک تەنیا پرسیار کردن، زۆر بەوردی هەر دوولایەنی بۆت شیکردۆتەوە. بەعەقڵێکی تێر وزیرەکانە فێری پرسیار و وەڵامت دەکات. وەڵامدانەوەکانی ئەم پەرتووکە لە پرسیارکردنەکە گرنگترن، کە فێرت دەکات چەندە هۆشمەندانە و زانستیانە وەڵامی پرسیارەکان بدەیەوە. [1]