لەو کۆبوونەوەیەدا کە #قوباد تاڵەبانی# لە ڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئامادەی بوو، تاوتوێی ئەرکەکانی ئەم قۆناغە کرا لە چوارچێوەی نوێترین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئێراق و ناوچەکە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن و بەدواداچون کرا بۆ ئەدای کارەکانی سەرکردایەتی #سلێمانی# لە ڕووی ڕێکخراوەیی و ئیداریی و بوارە جیاکانەوە.
بە گفتوگۆی چڕ و پڕ و پەرۆشی بۆ خۆرێکخستنەوە و بوژاندنەوەی ڕیزەکانی یەکێتی لە سلێمانی، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی کۆتایی هات. [1]