کاتێک باسەکە دێتە سەرخواردنی شیرینی و کاربۆهیدرات، پسپۆڕانی بواری خۆراک ئامۆژگاریت دەکەن کە لێی دوربکەویتەوە، بەڵام دەزانی کە هەندێک خوی ناتەندرووستی دیکە هەیە کە ڕەنگە کردبێتت بە بەشێک لە ژیانت و پێتوابوو بێت تەندرووستە، بەڵام وانەبوو بێت.
=KTML_Bold=1. زۆر خواردنی سەوزە=KTML_End=
خواردنی سەوزە تەندرووستە، بەڵام زیادەڕەوی تێیدا زیانی هەیە بۆ تەندرووستی، بەتایبەتی لەو کەسانەی گرفتی کرژبوونی قۆلۆنیان هەیە، بە پێی ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانیی، کەسێکی پێگەیشتوو دەتوانێت 400 گرام میوە و سەوزە بخوات، لەو بڕە زیاتر زیانی دەبێت.
=KTML_Bold=2. تەواوکەرە خۆراکییەکان=KTML_End=
پێویستە هەوڵبدەیت لە ڕێگەی خۆراکەوە بڕی پێویست لە ڤیتامین و کانزاکان بەدەستبهێنیت، لە کاتی زۆر پێویستی و لەژێر چاودێری پزیشکدا تەواوکەری خۆراکی وەربگریت.
=KTML_Bold=3. خواردنەوەی ئاوی بوتڵ=KTML_End=
ئەو خواردنەوانەی لەناو بوتڵی پلاستیکیین زیانیان هەیە و بەو شێوەیە تەندرووست نین کە بیری لێدەکەیتەوە، لەبری ئەوە باشترە فلتەر بۆ ئاوەکانیان دابنێن و ئاوی ماڵەوە بەکاربهێنن.
=KTML_Bold=4. زیادەڕەوی لە وەرزش=KTML_End=
بێگومان وەرزش هەموو کاتێک سوودی هەیە، بەڵام ئەنجامدانی وەرزشی زۆر قوورس، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی سەرەتایانە، زیانەکانی زۆرترە لە سوودەکانی.
=KTML_Bold=5. بنێشت جوین=KTML_End=
زیانی هەیە، بەتایبەتی ئەو بنێشتانەی شیرینییان تێدایە، هەروەها لە کاتی جوینی بنێشت، تووشی غازات دەبیت، لە هەمان کاتدا وادەکات تووشی برسێتی بییت و زیاتر لەو بڕەی کە پێویستە بیخۆیت.
=KTML_Bold=6. زیادەڕەوی لە پاککەرەوەی دەست=KTML_End=
کاتێک لە دەرەوەیت و پێویستت بەوەیە دەستت خاوێن بکەیتەوە ئاساییە پاککەرەوە دەست بەکاربهێنیت، بەڵام زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی، هۆکارە بۆ ئەوەی تووشی هەستیاریی ببیت. [1]