ناونیشانی بابەت: بارودۆخی هەرێمی کوردستان دوای خۆپیشاندانەکان (هۆکار، دەرئەنجام، ڕاسپاردە)
ئامادەکردن: #بەهرۆز جەعفەر#
=KTML_Bold=پوختەی جێبەجێکار:=KTML_End=
قەیرانەکەش زۆری خایاند و مووچە و بێکاری و نەبوونی دادی کۆمەڵایەتی هاووڵاتییانی بێزارکردووە. ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەندێ گۆڕانکاریی هەرێمایەتی و جیهانی کە تیایدا تورکیا و #پەکەکە# لە ڕۆژاواو باشووری کوردستاندا هەوڵەکانیان تیا چڕکردۆتەوە.
یەکەم: ئابووریی سیاسی لە هەرێمی کوردستان
لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی سارد لە ساڵی (1989) و جەنگی دووەمی کەنداو لە (1991) و کرانەوەی زیاتری جیهان و بازاڕ و بەرژەوەندییەکان. دەرفەتێکی سیاسیی گەورە بۆ کوردی ئێراقیش هاتە پێش بە دەستپێشخەری ئەمریکا ناوچەی دژە فڕین درووست کراو، جۆرێک لە ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستانی باشوور بەرجەستەبو، تیایدا حکومەتی هەرێم و پەڕڵەمانی کوردستان درووست بو. دوو حیزبی فەرمانڕەوا (پ، د، ک) و (ی، ن، ک) لە باتی دەستوورێک بۆ هەرێم بنو#سنە#وە کە ماف و ئازادییەکانی هاووڵاتی تیادا دیاری بکرێت و، دامەزراوەو دەستەڵاتە شەرعیەکان چێ بکەن. لەسەر چەند ڕیزێک دوکان و ململانێ و کینە مێژووییەکانی نێوانیان زیندووکردەوەو بۆ ماوەی چوار ساڵ شەڕی نێوخۆییان کرد.
جارێکی تر، ئەمریکاو بەریتانیا لە ساڵی (2003) لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا ڕژێمی #بەعس# و سەددام حسێنیان ڕووخاندو، دەرفەتێکی ئابووریی و سیاسیی و دیبلۆماسیی گەورە بۆ کورد هاتە پێش. هەرێمی کوردستان تا ئاستێکی باش توانی خۆی بباتە پێش، لە بەرئەوەی دەستوورێک نەبو، دامەزراوەی یاسایی و ئابووریی چێ نەکرا، دیسان گەشەی ئابووریی و سیاسیی گۆڕدرا بە گەشەی گەندەڵی و کێبڕکێی پۆست و پایە بۆ بەرژەوەندی کەسیی و حیزبی.
لێرەوە، بۆ تێگەیشتن لە ئابووری سیاسی هەرێمی کوردستان (بەتایبەت لە دوای قەیرانی #داعش# ەوە) بەگشتی ئەکرێت سیفەتە جیاکەرەوەکانی ئابووریی – نەوتیی هەرێمی کوردستان لە چوار تەوەردا کوورت بکەینەوە:
یەک/ سیستەمێکی دارایی لاواز (ئابووری پشت بەستو بە پارەی کاش) . جیهان بەرەبەرە تەنانەت سیستەمی بزنس کارت و (ATM) یش تێ ئەپەڕێنێت، بەرەو دراوە ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی هەنگاو ئەنێت کەچی هەرێمی کوردستان هێشتا لەسەردەمی دارایی- کاش دا ئەجوڵێتەوە. یەکێک لە پێشەنگ و پایەکانی هزری ئابووریی کلاسیک دەیڤید ڕیکاردۆ (1772-1823) یە لە ئینگلتەرا، تێکەڵی ئابووریزانی بو، چونکە باوکی برۆکەرو کارایەکی بواری بازاڕە داراییەکان (بۆرسە) بووە. ناکرێ لەسەدەی بیستویەکدا لەوە تێ نەگەین بۆچی لە ساڵی (2013) ەدا داهاتی هەرێمی کوردستان (13) ملیار دۆلار بووە، بەڵام چونکە سیستەمێکی دارایی لاوازی هەیە لە ساڵی (2015) ەدا داهاتی هەرێمی کوردستان ئەگاتە (سفر) و کۆمەڵێک قەرزی ناوخۆیی و دەرەکیشی دێتەسەر!. ئەوەی تێبینی ئەکرێت پارادۆکسێکە هەتا پیشەسازی پیتڕۆڵیۆم لە هەرێم گەشە بکات قەیرانی دارایی هەرێم زیاتر ئەبێت!.
دوو/ پشت بەستنی بێ ئەندازە بە سێکتەری نەوت. هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2017 بۆ 2019) ەدا داهاتەکەی تەنیا (5٪ بۆ 7٪) پشتی بە باج بەستووە. ئەمەش به و مانایە نایات باج لەسەر هاووڵاتییان زیادبکرێت، بەڵکوو پێویستە یاسای باج وەها ڕێک بخرێت کە لەگەڵ؛ داهاتی تاکەکەس، ئاستی بەرهەمهێنانی گشتی دا بگونجێت) .
سێ/ ڕۆڵی بێ ئەندازەی حکومەت لە سێکتەری نەوت دا. بەهۆی ڕۆڵی سەروو (60٪) ی کەرتی گشتی لە پڕۆسەی نەوتدا، وایکردووە کەرتی تایبەت لاواز بێت و بەشێکی زۆری داهاتی نەوت بۆ خەرجی ناوخۆیی (استهلاک محلی) بڕوات.
چوار/ پشت بەستن بە هاوردەکردن. هەرێمی کوردستان تاکە کاڵایەک پشتی پێ ئەبەستێ نەوتە. لەکاتێکدا هەمەجۆرکردن لەسەرچاوەی داهاتدا نییە، داهاتە نێوخۆییەکانیش ناشەفافە لە وێنەی ئەوەی یەکێتی و پارتی لە مەرزەکانەوە بۆ بەرژەوەندیی کەسیی خۆیان ئەنجامی ئەدەن.
دووەم: داکشانی پەکەکە بۆ هەرێمی کوردستان
پەکەکە لە هەرکوێ بێت تورکیاش لەوێیە. لەمساڵانەی دواییدا، پەکەکە هەر لە #قەندیل#ەوە پەلیهاویشتوە بۆ شەنگال، بۆ #سلێمانی# و شارباژێر و #پێنجوێن#. بۆ ناو شارەکان. لە باکووری ئەتروشەوە تا زنجیرە درێژەکەی چیای گارە تا چەمانکێ پەکەکە هاتۆتە ناو خاکی هەرێمەوە. لە مانگی 11 ی 2020 دا پەکەکەو هێزی پێشمەرگە (3) جار بەریەککەوتن و تەقە لەنێوانیاندا بووە (لە گرێ کە ئەکەوێتە نێوان شاخی بێکەس و شاخی سیان لە باشووری چیای گارە، ئینجا لە گوندی ئیسراو کانیکی، پاشان لە بامشمشی سەر بەدینارتە لە شارۆچکەی #ئاکرێ#) .
#پارتی دیموکراتی کوردستان# دەمێکە، ئەوە تێگەیشتووە کە وا بڕوات تەنیا شەقامە قیرەکانی بە دەستەوە ئەمێنێت. یەکێتی لەسەرەتاوە زۆر کارئاسانی بۆ پەکەکەو ڕێکخراوەکانیان کرد بە مەبەستی دژایەتی (پ، د، ک) ، ئێستا یەکێتی لەوە گەیشتووە پەکەکە هەم بوەتە مەترسی بۆ سەر ئاساییشی خۆی هەم بۆ هەرێمی کوردستان و نازانێت چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکات.
ئێرانیش بە تەواوی مانا چاوپۆشی کردووە کە پەکەکە لە قەندیلەوە بەرەو شارباژێڕ و پێنجوێن بکشێت.
لە دوای ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان (ڕیفڕاندۆم) ئێراق و #حەشدی شەعبی# زۆربەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمیان خستە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە. ئینجا ئێرانیش دەستی کرد بە هاتنە ناوەوە هەر لە #خانەقین#ەوە تا دوایین بنکەی سەربازیی جێگیر لە چیخیدارەی دەڤەری برادۆستە. پاشانیش تورکیا لە ساڵی (2019 و 2020) دا (5) ئۆپراسیۆنی جیاجیای لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی (پەنجە) دا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووەو تا ئێستاش بەردەوامە. تورکیا (9) بنکەی سەربازی لە چیا دێڵەوە لە باکووری ڕۆژاوای #سیدەکان#ەوە تا چیای زیلکۆک لە گوندی خەلیفان داناوە. ئینجا لە کۆتا ئۆپراسیۆندا (15) جێگەی تری لە #دهۆک# و #زاخۆ# و سنووری شارەدێی باتیڤیاو دەرکار خستۆتە ژێر ڕکێفی خۆی، وەکوو کۆڤی مەلایەحیا، گرێ نزێ، ئابلەهی، منین، ئاواگیزێ، سیارێ گەورکێ، کۆڤی مچۆلیا، دێرەشیش و ئیکا حالی… ئیتر بەم شێوەیە هەریەکە لە ئێراق و تورکیاو ئێران تەنگیان بە قەوارەی هەرێم هەڵچنیوەو هەر ڕۆژەی ناوچەیەکی کوردیی ئەخەنە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە. سەرباری ئەوەش چەندین کورد لە بەغدا لە ئاستی بەرپرسیارییەتی دا نین و هاوکاری پڕۆژەی نەیارەکانی هەرێمن.
پێدەچێ مەبەست لەم پلان و ئۆپەراسیۆنی (پەنجەیەی تورکیا ئەوە بێت پەکەکە لە سنوورەکانی خۆی دوور بخاتەوەو پاڵی پێوە بنێت بەرەو قووڵایی باشووری کوردستان.
لە لایەکی ترەوە، تورکەکان دڕودۆنگن بە بزووتنەوەکەی شاسوار عەبدلواحێد (نەوەی نوێ) . ئێوارەی (6 ی دیسەمبەری 2020) شاندێکی (پ، د، ک) بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان گەیشتنە شاری سولەیمانی، چەند کاتژمێرێک دوای کۆبوونەوەکەیان دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی دەستیان کرد بە داخستنی کەناڵە میدیاییەکانی پەکەکە (کەناڵی ستێرک، ڕۆژ تیڤی، نەورۆز تیڤی و چەتر) لە سولەیمانی. هەروەها پەخشی کەناڵەکانی ئێن ئاڕتی سەر بە شاسوار عەبدلواحێدیان ڕاگرت.
بە شێوەیەکی گشتی تورکیا لە سەرەتای ساڵی (2020) ەوە بێی بیسمیلای لە تێکدانی ماڵی کوردیی کردووە لە زینی وەرتێ، هەر ڕۆژەی زینێکی تر ئەدۆزێتەوە. زینێ وەرتێ لە ستراتیژی نوێی تورکیادا گرنگییەکەی لە درووستکردنی پێکدادانێکی ناوخۆیی کوردییە. هۆکاری سەرەکی ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بێ ئەندازە پرسی کورد بووە بە پرسێکی جیهانی، لە (17 ی فێبریوەری 2020) سەرۆک کۆماری پێشوی تورکیا عەبدوڵڵا گویل لە ڕۆژنامەی ئاکاری تورکیادا دەڵێت: پرسی کورد سنوورەکانی تێپەراندووە و بووەتە پرسێکی نێودەوڵەتی.
سێیەم: ڕێککەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل
ڕێککەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات هەڕەشەیەکی ترە لەسەر هەرێمی کوردستان. بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی لێداونی وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی گواستۆتەوە، ئیسرائیل مەترسی هەیە هێرش بکرێتە سەر هاووڵاتییەکانی لە چەند وڵاتێک یەکێک لەو شوێنانە ناوی هەرێمی کوردستانیش هاتووە.
ئیسرائیل لەناوخۆدا ڕۆژانە 5 هەزار و 977 بەرمیل نەوت بەرهەم ئەهێنێت، بەڵام پێویستی ڕۆژانەی بە 236 هەزار و 249 بەرمیلە، واتە (92%) لەدەرەوە هاوردە ئەکات.. پرسی کڕینی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئیسرائیلەوە بەنرخێکی هەرزان زوو ئەبێتە جێی مشتومڕ، ئەوەشی کە زووزوو بابەتەکە گەرم ئەکاتەوە کەناڵی (جەزیرە) ی قەتەریە ( کە هاوپەیمانی تورکیاو ئەردۆگانن) .
تورکیا هەموو ڕێگەیەک ئەگرێتە بەر بۆ ئەوەی هەناردە کردنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.بەمەش هەناردەکردنی هەرێم تووشی ئاستەنگی قوورس ئەبێتەوە لەلایەن تورکیاو ئێرانەوە.
ئیمارات لە دوای بەهاری عەرەبییەوە، بە بەردەوامی و بە ناڕاستەوخۆ لە شەڕدا بووە دژی تورکیا. لە لیبیاوە تا هەرێمی کوردستان ئیمارات پڕۆژەی بۆ بەگژاچونەوەی نفوسی تورکیا هەیە. ئێستا کە ئیمارات و ئیسرائیل ڕێککەوتون. تورکیا لە هەموو شوێنێک ئەکەوێتە حاڵەتی کاردانەوەی توندەوە.
بە مانایایەکی تر، لە هەرێمی کوردستان دوو پڕۆژە خۆیان بە ئەلتەرناتیڤی پارتی و یەکێتی ئەزانن کە پەکەکەو ئیخوان موسلیمینن!.
=KTML_Bold=ڕاسپاردەکان=KTML_End=
یەکەم/ ئەوەی پەیوەستە بە چاککردنی دۆخی ژیانی خەڵکەوە، یەکێتی و پارتی پارەی باج و ڕسومات و خاڵە سنوورییەکان بکەنە یەک، هەروەها لەو داهاتە حیزبیەی هەیانەو کۆیان کردۆتەوە مووچەی لانی کەمی سێ مانگی مووچەخۆران بەتەواوی بدەن.
دووەم/ #بزووتنەوەی گۆڕان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کاتی زیاتری یەکدی نەکوژن و ببنەوە بەیەک. هەرچی گردی زەرگەتەیە بدرێت بە وەبەرهێنی بیانی ساڵانی نزیکەی (600 بۆ 700) ملیۆن دۆلار داهاتی ئەبێت و هەلی کار ئەرەخسێنێت.
سێیەم/ لایەنە سیاسیە کوردییەکان پێش ئەوەی لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەون لەگەڵ خۆیان ڕێک بکەون و باسوخواسی کۆبوونەوەکانیان دزە پێ نەکەنە ناو میدیاو سۆشیال میدیاوەو، کەسانی دڵنیا بەشداری کۆبوونەوەکانیان بن.
چوارەم/ لیژنەیەکی پسپۆڕی هەمەلایەنە درووست بکرێ بو پیاچونەوەو بەرز ڕاگرتنی کۆی پڕۆسەی هایدرۆکاربۆنەکان و شلەکان و کانزاکانی تر لەم قۆناخانەدا (گرێبەستەکان، دەرهێنان، پاڵاوتن و پاڵێوگە نێوخۆییەکان، هەناردە کردن، بازاڕیکردن، لۆبی کردن) .
پێنجەم/ تورکیا بەئەندازەی #نێچیرڤان بارزانی# هاوسۆز نییە لەگەڵ کابینەکەی #مەسرور بارزانی# و ئەزموونێکیان لەگەڵی نییە (ئەوەش بەرەنجامی مێزگرد و چاوپێکە و تنەکانمان لەگەڵ نوخبەو ناوەندە تورکیەکان) . لێرەدا پلاتفۆڕمی ئابووریی و دیبلۆماسی هەرێم ئەبێت پشت بەو هاوپەیمانێتییە بەهێزە ببەستێ کە لە سنووری دەریای ناوەڕاست (مێدیتریانە) لە ئارادایە بە سەرۆکایەتی فەڕەنساو ناتۆو ئەمریکا.
شەشەم/ ئێراق ساڵی (2014) سکاڵای لەسەر تورکیا تۆمارکردووە لە دادگای نێوبژیوانی لە پارس (International Court of Arbitration- ICC) لە بەرئەوەی تورکیا پێشێلی سەروەری ئێراقی کردووە کە گرێبەستێکی نەوتی لەگەڵ هەرێم لە ساڵی (2013) ئیمزاکردووە بێ ئەوەی بگەرێتەوە بۆ بەغدا. ڕوونە ئەگەر ئێراق یان تورکیا ئەم داوایە ببەنەوە لە هەردوو حاڵەت بە زیانی هەرێمی کوردستانە، بۆیە پێویستە هەرێم کەڵک لە بارودۆخ وەربگرێت کە ئێراق ڕووه و هەڵبژاردنه و لەگەڵ حکومەتی بەغدا پەیوەندییەکانی بەتین بکاتەوەو، گازی سرووشتی هەرێم بدات بە بەغدا بۆ ئەوەی کارەبا بەرهەم بهێنن و پاڵپشتی سیاسی دەوڵەتی ئێراق مسۆگەر بکات و، پاشان لۆبی خۆی بخاتە گەڕ تا له و گێژاوە دەربچێت.
=KTML_Underline=دەرەئەنجامەکان=KTML_End=
نارەزایەتییەکانی هاووڵاتییان و گەنجان بەرهەمی ڕۆژێک و دوان نییە، ئەگەر ئەمجارەشیان بە فشاری هێزە ئەمنییەکان بنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە. لە شەپۆلێکی تردا توندتر دێنەوە شەقامەکان. بەتایبەتی لە ناوچەی سولەیمانی کە لەدوای 17 ی شوباتی 2011 ەوە چەندین جار لە لیستی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکیەکاندا بە ناوچەی نا-ئارام (غیرامنه) ناوی هاتووەو، لەم ناوچەیە کەمترین هەلی کارو سەرمایەگوزاری و پڕۆژەی خزمەتگوزاریی هەیە و، زۆرترین دەنگەدەنگی سیاسی و تەراتێنی ئەملاولای دەرەکی و بێ سەروبەرەیی هەیە.
هەریەکە لە پەکەکەو ئیخوان دوو پڕۆژەی دنە دراون بۆ ئەوەی خۆیان بۆ جێگرەوەی پارتی و یەکێتی ئامادەبکەن. هەرچی دیدگای دەستەڵاتی کوردییە هەموویان پێکەوە ئەم دۆخە ناهەموارەیان درووستکردووە (یەکێتی، گۆڕان، پارتی) . هیچ لایەکیان ناتوانن خۆیان وەک ئۆپۆزسیۆن دەربخەن. لە تێگەیشتنی خۆیاندا پلانێکی گشتگیرو نیشتمانسازی زانستیان فۆرمەڵە نەکردووە. بەڵکوو دۆخەکە ئاوا بڕانن تا سەرەتای ساڵی (2021) تاوەکوو ئیدارەی جۆ- بایدن دەستبەکار ئەبێت بۆ ئەوەی ئاسانکارییەکیان بۆ بکات. [1]