ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی #13-06-2023# وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیکرد لە وەفدێکی وەبەرهێنەرانی بازرگانی تورکی لەم دیدارەدا تاوتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرا، بەتایبەتی دەربارەی هاندان و بەشداریکردنی وەبەرهێنەرانی تورکی لە بواری ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری پیشەسازی کشتوکاڵی و دامەرزاندنی پڕۆژە و کارگەی جۆراوجۆری بوارەکانی ئاژەڵداری و پەلەوەری و باخداری و ئاشناکردنی جوتیاران بەشێوازی بەرهەمهێنانی پێشکەوتووی کشتوکاڵی، بەسوود وەرگرتن لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و لەباری کەشوهەوای گونجاو و بەپیتی خاکی هەرێمی کوردستان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 549 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!