پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گفتوگۆیەک لەگەڵ چالاک ماملێ لە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هەڵپەرکێی کۆما لە وڵاتی سوید ساڵی 2005
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گروپی هەڵپەرکێی کوردی لە وڵاتی سوید ساڵی 2006
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
سروودی ئەی ڕەقیب لەلایەن 30 هونەرمەندەوە دەوترێتەوە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هەژار موکریانی، هاوینی ساڵی 1972
26-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,870
وێنە
  113,291
پەرتووک PDF
  20,688
فایلی پەیوەندیدار
  109,180
ڤیدیۆ
  1,727
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق: نیوەی هاووڵاتییانی کەرکووک تورکمانن
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق
شیراز ڕەئوف

سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئێراق دەڵێت: پێکهاتەی تورکمان نیوەی هاووڵاتییانی کەرکووک پێکدەهێنن و بە مافی خۆیان دەزانن پۆستی پارێزگار وەربگرن.

حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئێراق لە بەرنامەی ڕووداوی ئەمڕۆ کە نوێنەر فاتیح پێشکێشی دەکات و ئەمڕۆ سێشەممە، 13-06-2023، پەخشکرا، ڕایگەیاند، جووتیارانی کورد و تورکمان زەوییەکانیان لە کەرکووک داگیرکراوە.

توران باس لەوەش دەکات کە مادەی 140 ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت و ناتوانرێت بڕوا بە هاووڵاتییان بهێنرێت کە مادەی 140 کێشەی خاوەندارێتیی زەوییەکانیان بۆ چارەسەر دەکات، ئەوە لە کاتێکدایە کورد 20 ساڵ لە کەرکووک و بەغدا بەرپرسیارییەتیی باڵای هەبووە و تەنانەت نەیتوانیوە کێشەی جووتیاران چارەسەر بکات.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ حەسەن توران:

ڕووداو: جووتیارانی تورکمان و کورد بەتایبەت لە باشوور و باشووری ڕۆژاوای کەرکووک لە بابەتی خاوەندارێتیی زەوییەکانیان ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە؛ کورد و لایەنە کوردستانییەکان بە ڕوونی ئەم پرسەیان ناوناوە بەعەرەبکردنی نوێ لە کەرکووک، بەڵام ئەم پڕۆسەیە تەنیا پەیوەندیدار نییە بە جووتیارانی کوردەوە و پەیوەندیدارە بە تورکمانیشەوە لە باشووری کەرکووک. پێناسەی ئێوە چییە؟

حەسەن توران: زۆر سوپاس. بەرەی تورکمانی لە ساڵی 2003ەوە نە سازشی کردووە و نە سازش دەکات لەسەر ئەو زەوییانەی کە خاوەندارییان بۆ تورکمان دەگەڕێتەوە و ڕژێمی بەعسی لەنێوچوو دەستی بەسەردا گرتن و هێشتاش ویستێکی سیاسی لە ئێراقدا درووست نەبووە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو زەوییانە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان، وێڕای بوونی دەقی یاسایی و دەستووری. هەڵەی گەورە ئەوەیە کە ئێمە ڕێکاری یاسایی و دادگەکانمان فەرامۆشکرد بۆ گەڕاندنەوەی ئەو زەوییانە.

برایانی کورد پێش ساڵی 2017 پێیان وابوو بوونی پێشمەرگە و ئاساییش ئەم گرفتە چارەسەر دەکات و گرنگییان بە لایەنی یاسایی نەدا؛ دوای ساڵی 2017 ڕووبەڕووی کێشەیەکی نوێ بووینەوە؛ کێشەکە ئەوەیە کە هاوسۆزی هەیە لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و بە دیاریکراوی دەستەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لەگەڵ جووتیارانی عەرەب؛ هاوکات تێنەگەیشتن و خەمساردی لە دەسەڵاتی دادوەری هەیە بۆ گەڕاندنەوەی ماف بۆ مافخوراوەکان و ئەو دەسەڵاتە ڕۆڵی نییە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو زەوییە کشتوکاڵییانەدا.
بە پێچەوانەوە، هەڵوێستی بەرەی تورکمانی لەم بابەتە وەک تیشکی ڕۆژ ڕوونە کە سازشی نەکردووە و سازش ناکات لەسەر ئەو زەوییانە. دەنگی ئێمە بڵندترین دەنگە لە دانووستاندنەکانی یونامی و گفتوگۆ فەرمییەکاندا لەبارەی گرنگی گەڕاندنەوەی ئەو زەوییانە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان.

من خۆم ئەو کاتەی کە پەڕڵەمانتار بووم 3 جار هەمواری یاسای یەکلاییکردنەوەی ناکۆکیی خاوەندارێتیم گەیاندە قۆناخی دەنگدان، بەڵام عەرەبی شیعە و سوننە لە ئەنجوومەنی نوێنەران کە ڕۆڵی زۆرینە دەبینن، پشتیوانمان نەبوون بۆ چارەسەری کێشەی ئەو زەوییانە. ئەو زەوییانە بەشێکی گەورەیان خاوەندارییان بۆ تورکمان و کورد دەگەڕێتەوە، تەنانەت برایانی عەرەب لە ناوچەی یارنجە بە هەمان شێوە قوربانییان داوە، وەک چۆن تورکمان و کورد قوربانییان داوە و زەوییەکانیان براوە و دراوە بە ئامۆزاکانیان، بەداخەوە.

ڕووداو: کورد ناویناوە بەعەرەبکردن یان پڕۆسەیەکی نوێی بەعەرەبکردن. ئێوە هاوڕان لەگەڵیان وەک تورکمان؟

حەسەن توران: ئەوە تا ڕادەیەک ڕاستە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە زەوییەکانی ئێمە لەلایەن کوردەوە داگیرکراون لە سەنتەری شاری کەرکووک لە ڕەحیم ئاوا و پارچە زەوییەکانی تەنیشت فڕۆکەخانەی کەرکووک، لە ناوچەی لەیلان. بەشێک لە کێشەکەمان لەگەڵ برایانی کوردە. بە دڵنیاییەوە هەڵمەتێک هەبوو بۆ بەعەرەبکردنی کەرکووک پێش ساڵی 2003؛ ناتوانرێت نکۆڵی لەوە بکرێت و لە دەستووردا باس کراوە؛ بۆیە وردتر بم ئێمە لە کەرکووک دژی هەر گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافین، ئینجا ئەنجامدەرەکەی عەرەب بێت یان کورد جیاوازی نییە بەلای ئێمەوە و دواجار ئەوە گۆڕینی دیمۆگرافییە و ئەو گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەش زیان بە هەموو پێکهاتە ڕەسەنەکانی کەرکووک دەگەیێنێت، واتە بەداخەوە کەسێکی نامۆ ئینجا عەرەب بێت و بەشداربووبێت لە بەعەرەبکردن یان کورد بێت و بەشداربووبێت لە بەعەرەبکردن، سرووشتی کۆمەڵگەی کەرکووک نازانێت، ناتوانێت بەشێوەیەکی باش مامەڵە لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەدا بکات، چونکە ئەو لەگەڵیان نەژیاوە لە منداڵییەوە و بەم هۆیەشەوە زۆر کێشە ڕوویانداوە. ئێمە ئەوە دەڵێین مادەی 23ی دەستووری ئێراق ئاماژەی پێداوە کە دەڵێت: هەر گۆرانکارییەکی نیشتەجێبوون قەدەخەیە ئەگەر ئامانج لێی گۆڕینی دیمۆگرافیا بێت.

ڕووداو: ئێستا دۆخێک هەیە کە پەیوەندیدارە بە زەوییە کشتوکاڵییەکانەوە لە باشووری کەرکووک و لە ساڵی 2017ەوە بەردەوامە و زیانمەندی سەرەکیش جووتیارە تورکمان و کوردەکانن، بەڵام هیچ نزیکبوونەوەیەکی سیاسی نابینرێت لەنێوان کورد و تورکمان، ئازارێکی هاوبەشتان هەیە، بەڵام ئەم گرفتە هاوبەشە نەبووەتە هۆی نزیکبوونەوەتان بۆ کارکردن لەپێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا. بۆچی؟

حەسەن توران: نامانەوێ یەکتر تۆمەتبار بکەین، واتە نامانەوێت ئێمە حیزبە کوردییەکان تۆمەتبار بکەین و حیزبە کوردییەکان بەرەی تورکمانی تۆمەتبار بکەن، بەڵام با من دوو نموونەت بۆ باسبکەم. دانووستاندنمان هەیە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دوور لە چاوی کامێراکان بە ڕێککەوتنی هەموو لایەنە سیاسییەکان. ئێمە داوای بەڕێوەبردنی هاوبەشمان کرد بە لەبەرچاوگرتنی 32٪ بۆ پێکهاتەکان و 4٪ بۆ پێکهاتەی کریستیان. تا ئێستا دوو حیزبە کوردییەکە و نوێنەرەکانیان واژۆیان لەسەر بابەتی بەڕێوەبردنی هاوبەش نەکردووە، لەکاتێکدا برا عەرەبەکانمان واژۆیان بۆ کردین بۆ بەڕێوەبردنی هاوبەش. ئەمە یەکەم.

بابەتی دووەم لە دۆسیەی زەوییە کشتوکاڵییەکاندا نووسراوێکم نووسی و پێشکێشم کرد، لەمەدا برایانی کورد واژۆیان کرد، چونکە فەلسەفەی ئێمە وەکوو تورکمان ئەوەیە کە هەر شتێک پێشکێشبکرێت هەرسێ پێکهاتەکە و کریستیانەکان واژۆی لەسەر بکەن؛ بەداخەوەم کە بەرەوپێشچوون لە دۆسیەی بەڕێوەبردنی هاوبەش زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت، پێچەوانەی ئەوەی کە تورکمان و کورد واژۆیان لەسەرکردووە و برایانی عەرەب نەرمی زیاتر دەنوێنن و ئامادەن بۆ چارەسەری ئەم دۆسیەیە.

هەندێ هەنگاوی دیکەش هەن کە نامەوێت ئاشکرایان بکەم، چونکە ڕێککەوتنێکمان هەیە کە لە ڕاگەیاندن باسنەکرێن تا دوای چارەسەری کێشەکە، چارەسەری بنەڕەتی، لەکاتێکدا بۆ دۆسیەی بەڕێوەبردنی هاوبەش حیزبە کوردییەکان هەڵوێستیان نەرێنییە.
ئەمڕۆ هەردوو حیزبە کوردییەکە قسە دەکەن لەبارەی پارێزگار و خراپی ڕۆڵی و ئەو شتانە، پێش ساڵێک یان زیاتر پێشنیازمان کرد کە ئەم پارێزگارەی کەرکووک بگۆڕدرێت، ئەگەر ناشتانەوێت پارێزگارێکی عەرەب بێت ئەوا بە پارێزگارێکی کورد ڕازی بن با کێشەکە چارەسەر بکەین؛ لە هەمان کاتیشدا بەو پێیەی کورد لە 2003 تا 2017 پۆستی پارێزگاری لا بووە و لە 2017ەشەوە پۆستی پارێزگار لای عەرەبە با ئەم جارە پارێزگار تورکمان بێت؛ ئەوەی کە بەرهەڵستی کرد دوو حیزبە کوردییەکە بوون، واتە پارتی و یەکێتی، تەنانەت پارتی پێشنیازی پارێزگارێکی کریستیانی کرد، بەڵام ڕازی نەبوو بە پارێزگارێکی تورکمانی.

ڕووداو: پارتی پێشنیازی پارێزگارێکی کریستیانی کرد بۆ کەرکووک؟

حەسەن توران: بەڵێ، چەند دیدارێکی پەراوێزمان هەبوو لە گفتوگۆکانی یونامی. بەڕێز بەرهەم ساڵح ئەوکات سەرۆککۆمار بوو. پێشنیازی پارێزگارێکی تورکمانمان کرد بۆ کەرکووک، بەڵام هیچ بەدەنگەوەهاتنێکی ئەرێنیمان نەبینی، نە لە یەکێتی و نە لە پارتی لەبارەی پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکووک. لەلایەکی دیکەوە من گلەیی لەو دوو حیزبە کوردییە دەکەم کە مامەڵەیەکی باشیان لەگەڵ تورکمان بە تایبەت و دۆسیەی کەرکووک بە گشتی نەکردووە بۆ هەڵسەنگاندنی دیدگەکان، چونکە کەرکووک پێویستی بە ڕوانینێکی بەرفراوانتر و سنگفراوانییەکی زیاترە بۆ قبووڵکردنی یەکتر.

ڕووداو: وەک گوتت دوو حیزبی کوردی هەن. نزیکبوونەوەتان لەگەڵ یەکێتی و پارتی چۆنە؟ لەکام لاوە نزیکترن و دەخوازن مامەڵە لەگەڵ کام لایەندا بکەن؟

حەسەن توران: ئێمە وەک چۆن ڕێگەنادەین لایەنەکانی دیکە دەست لە کاروباری ناوخۆمان وەربدەن وەک پێکهاتەی تورکمان، بە هەمان شێوە تورکمان بە یەک دووری مامەڵە لەگەڵ حیزبە کوردییەکاندا دەکات؛ ئەوەی کە نزیکمان دەکاتەوە یان دوورمان دەخاتەوە لە حیزبێک هەڵوێستەکانیانە بەرانبەرمان؛ هەڵوێستەکانیان لەبارەی پرسە ستراتیژییەکان بەتایبەت لە پارێزگای کەرکووک. لەلایەکی دیکەوە ئێمە هاوڕێمان هەیە لە یەکێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان و هەوڵ دەدەین پەیوەندییەکی هاوسەنگ بوونیادبنێین لەگەڵ هەردوو حیزبەکە؛ پڕۆژەیەکمان هەیە کە شاراوە و نهێنی نییە، ئەویش بابەتی 32٪ و پەیوەستنەبوونی کەرکووک بە هەرێمی کوردستانەوە، کە سامانی نەوتی کەرکووک بۆ ڕۆڵەکانی بێت؛ هەر حیزبێک لەمبارەیەوە لەگەڵمان بێت بە دڵنیاییەوە سیاسەتی ئێمە لەوەوە نزیکترە وەک لە حیزبێکی دیکە. لە هەندێک وردەکارییدا من دەبینم کە یەکێتی نیشتمانی نەرمی زیاتر دەنوێنێت لە پارتی دیموکراتی کوردستان. پێم وا نییە ئەمڕۆ کەسێکی سیاسی هەبێت لە ئێراق پێی وابێت مادەی 140 جێبەجێ دەکرێت وەک ئەوەی کە دەستووری ئێراقی ئاماژەی پێداوە، بەڵکوو جێبەجێ دەکرێت وەک ئەوەی کە ڕاپۆرتی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی پێداوە لە ساڵی 2008.

ڕووداو: کام ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان؟

حەسەن توران: نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە یەکێک لە ئامانجەکانی چارەسەری ململانێ نێوخۆییەکان و کێشەی سنوورەکان بوو لە ئەنجوومەنی ئاساییش، ڕاپۆرتێکی لە ساڵی 2008 لەبارەی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان هەبوو بە دوو بەش. بەشێکی لە سەرجەم ناوچە کێشەلەسەرەکان، بەشێکیشی تایبەت بوو بە کەرکووک. پوختەی ڕاپۆرتەکە کە ڕاپۆرتێکی درێژ بوو و هیواخوازم تەماشای بکەن کە ڕاپۆرتەکە بۆ بڵاوکردنەوە نەبوو و چەند کۆپییەکی سنوورداربوو بۆ ناوەندەکانی بڕیار، تێیدا نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: ناکرێت گشتپرسی بکرێت لەبارەی ئاییندەی پارێزگای کەرکووک تا دوای ڕێککەوتنی پێکهاتەکانی لەبارەی نموونەیەک کە لەسەری کۆک بن و دوای ئەوە ڕای گەل وەربگیرێت بۆ پەسندکردنی ئەو نموونە یان مۆدێلەی کە پێکهاتەکان لەسەری ڕێککەوتوون. ڕاپۆرتەکە دەڵێت: ئەو گشتپرسییە بۆ دڵنیاییە، گشتپرسییەک ئەگەر بەبێ ڕێککەوتن ئەنجامی بدەین دەبێتە گشتپرسییەکی دوژمنکارانە وەک ئەوەی لە بۆسنە و هێرسک کرا و دەبێتە هۆکاری هەڵگیرسانی جەنگ. لەلایەکی دیکەوە ئێمە پێمان وایە کە هەر چارەسەرێک بۆ دۆسیەی کەرکووک پێویستە بە ڕێککەوتن و سازانی پێکهاتەکان بێت، وەک ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیازی کردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان 4 نموونەی خستووەتەڕوو و نزیکترین نموونەیان لە ئێمەوە ئەوەیە کە کەرکووک ڕەوشێکی تایبەتی هەبێت و هەرێمێکی تایبەت بێت وەک ئەوەی دەستووری ئێراقیش لە چەند بڕگە و مادەیەکدا ڕێگەی پێداوە؛ هاوکات مادەی 140 دەکرێ ببێتە بنەمای چارەسەر ئەگەر لەسەر بنەماکانی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان کاری پێبکرێت.

ڕووداو: کەواتە ئێوە دژی مادەی 140ن؟

حەسەن تۆران: ناکرێت بەو ڕەهاییە بڕیار لەبارەی مادەکە بدرێت، بەڵام با ئێمە واقیع بین و ڕاشکاو بین. یەکەم ئەو مادەیە پێکهاتووە لە ئاساییکردنەوە و ئامار و گشتپرسی. چۆن بڕوا بە هاووڵاتییانی کەرکووک دەهێنیت، ئینجا تورکمان بێت یان کورد کە ئاساییکردنەوە پشت دەبەستێت بە گەڕاندنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان، لەکاتێکدا ئێمە لە ساڵی 2003ەوە لەگەڵ بەهێزیی کورد کە لە بەغدا سەرۆککۆمار و جێگری سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکی پەڕڵەمان و چەندین وەزارەتی هەبووە، نەیتوانیوە لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا چارەسەری کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بکات و نەیتوانیوە بەو هەموو هێزەوە کە تورکمانیشی لەگەڵ بووە زەوییە کشتوکاڵییەکان بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان. چۆن بڕوایان پێ دەهێنیت کە ئەو مادەیە بەسوودە و دەتوانێ کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان چارەسەر بکات؟ ئایا ئەمە ڕاستییەکی ئازاربەخش نییە؟

لەلایەکی دیکەوە تەنانەت بابەتی ئاساییکردنەوە پێویستی بە وردەکارییە، پێویستی بە ڕازیکردنی بڕیاربەدەستانی بەغدایە کە ئەم زەوییانە خاوەنی ڕەسەنیان هەیە و لە ساڵی 1976 و 1978ەوە چاوەڕوان دەکەن زەوییەکانیان بۆ بگەڕێتەوە و تا ئێستا نەگەڕێندراوەتەوە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان، بۆیە پێم وایە مادەی 140 پێویستی بە گفتوگۆی ڕژدە؛ پێویستی بە وەرگرتنی سەرنجی هەموو پێکهاتەکانە. تۆ ناتوانی پێکهاتەی عەرەب دووربخەیتەوە یان پێکهاتەی کریستیان لەو گفتوگۆیدانە دووربخەیتەوە، لەکاتێکدا ئێمە بەوردی هەوڵی بۆ دەدەین و لە دانووستاندنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا خستوومانەتە ڕوو. پێم وایە ئەو شێوازەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە وردەکاریی زۆری تێدایە ئەگەر سەربکەوێت دەبێتە نموونەیەک بۆ چارەسەرێکی نموونەیی دۆسیەی کەرکووک.

ڕووداو: لەنێوخۆدا لە کەرکووک، کێشەی زەویتان هەیە لە دوای 2003. ئایا باسی ئەم بابەتەتان لە دانووستاندنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد؟

حەسەن توران: کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان، یەکێکە لە پرسەکان، پێش و دوای 2003، بەڵام وەکوو دەزانیت، من لای خۆمەوە بۆ ماوەی چوار ساڵ وەکوو ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕڵەمانی ئێراق کارم کرد؛ چارەسەرەکە پێویستی بە ویستی سیاسییە. ئەو ویستە سیاسییە پێویستە بکرێت بۆ یاسا. ئەوە پێویستی بە دەرچوواندنی یاسا هەیە، یان ئەوەتا بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی هەڵوەشاوە هەڵبووەشێنینەوە، یان یاسای ناکۆکییە موڵکدارییەکان هەموار بکەینەوە، تاوەکوو بتوانین ئەو زەوییانە بگەڕێنینەوە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان. لە یۆنامی پێشنیازمان کرد کە بە پارە قەرەبووی ئەو جووتیارانە بکەینەوە کە گرێبەستەکانیان هەڵدەوەشێندرێتەوە.

ڕووداو: هەڵبژاردن چەند مانگێکی ماوە. چۆن خۆتان بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەکەن وەکوو بەرەی تورکمانی؟

حەسەن توران: یاسای سانت لیگۆ و یەکخستنەوەی بازنەکانی کەرکووک بۆ ئێمە بەسوودە. دووەم، پێویستە وردبینی لە تۆماری دەنگدەران بکەین لە پارێزگای کەرکووک تاوەکوو ئەو زیادکردنی ناوانە ئاشکرا بکەین کە بەشێوەیەکی ناڕاست بۆسەر تۆماری دەنگدەرانی کەرکووک زیادکراوە، ئەمەش دەقێکە لە یاسای هەڵبژاردنەکان. ئێمە دەڵێین پێویستە کەرکووک بۆ خەڵکە کەرکووکییەکان بێت نەک کەسانی دیکە بێن لە هەر ناوچەیەکەوە بێت و بەشداربن لەگەڵمان لە دیاریکردنی چارەنووسی پارێزگاکە. کەرکووک 16 کورسی دەبێت؛ 15 کورسی ئاسایی و یەک کورسی بۆ کۆتا بۆ برایانی کریستیان، بەو واتایەی کە بەگوێرەی ژمارەکە 9 کەس لە ئەندامانی ئەنجوومەن دەتوانن پارێزگار و جێگری پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن هەڵبژێرن. هیوادارین لەسەر مۆدێلێک ڕێکبکەوین هەروەکوو لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیازمان کرد، بەڕێوەبردنێکی هاوبەش هەبێت بە ڕێژەی 32٪ و دەستاو دەستکردنی دەسەڵات لەنێوان پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکووک هەبێت. پێویستمان بەوەیە کە لەگەڵ یەکدیدا ڕێبکەوین بۆ ئەوەی هاوپەیمانییەک پێکبێنین لە دوای هەڵبژاردن. ئەو هاوپەیمانییە کاربکات بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکان لە دەسەڵاتدا بەشداربن، پەیمانی دڵنیایی بدەین بە هەموو پێکهاتەکان کە تۆ دەتوانیت ببیتە پارێزگار، تۆ دەتوانیت ببیتە جێگری پارێزگار، سەرۆکی ئەنجوومەن، قایمقام و بەڕێوەبەری پۆلیس، نەک پۆستەکە بۆ یەک پێکهاتە یان دوو پێکهاتە بێت. سێیەم، کاردەکەین لەسەر پتەوکردنی ئەو ئاساییشەی لە پارێزگاکەدا هەیە بەتایبەتی لە دوای 2017 و ئەو پێشکەوتنە ئەمنییەی لە پارێزگای کەرکووکدا هەیە. بۆیە من پێم وایە ئەگەری ڕێککەوتن لە دوای هەڵبژاردن، ئەنجامەکان ناچارمان دەکات کە ڕێکبکەوین، ئەگەر پێش هەڵبژاردنەکان ڕێکنەکەوین.

ڕووداو: ئایا ئامادەیی هەیە بۆ ئەوەی زەمینەیەک خۆشبکرێت؟ گفتوگۆ و پەیوەندی لەنێوان پێکهاتەکان، لەنێوان ئێوە و کورد و عەرەب بۆ گەیشتن بە جۆرێک لە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن پێش هەڵبژاردن هەیە یان تاوەکوو ئێستا هیچ نییە؟

حەسەن توران: نەخێر، تاوەکوو ئێستا ئەم جۆرە گفتوگۆیدانە نییە، جگە لە گفتوگۆکانی یونامی هیچ گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ نییە. هیوادارین گفتوگۆ هەبێت. ئێمە دوور نین لە گفتوگۆکان، هەر لایەنێک هەوڵ بدات یان ویستی هەبێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵمان، ئێمە ئامادەین گفتوگۆی لەگەڵ بکەین، بەڵام پێم وایە بەشێک لە گفتوگۆکان دوادەخرێن بۆ دوای هەڵبژاردن. هیوادارام هەڵبژاردنێکی بێگەرد هەبێت و ساختەکاری تێدا نەبێت و نەبێتە هۆکارێک بۆ ئاڵۆزکردنی کێشەکە لە کەرکووک، بەڵکوو ببێتە هۆکارێکی بۆ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لەنێو پارێزگاکە. پاشان، دەستاو دەستکردنی پۆستەکان گرنگە. با بڵێین لە دوای هەڵبژاردن ئێمە خولێکی هەڵبژاردنمان هەیە بۆ چوار ساڵ، بۆچی پارێزگار هەر بۆ یەک پێکهاتە بێت؟ با ڕێکبکەوین ڕێککەوتنێکی سیاسی کە ساڵێک یان دوو ساڵ بۆ تورکمان بێت و دوو ساڵی بۆ عەرەب و دوو ساڵ بۆ کورد، واتە ئەو ماوەیە بەپێی ڕێککەوتنەکە.

ڕووداو: کەواتە ئەمە داڕشتنێکە کە هەتانە؟

حەسەن توران: بەڵێ، بە فەرمیش پێشکێشمان کردووە لە دانووستاندنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو لایەنەی کە بەمە ڕازی نییە لایەنی کوردییە، لایەنی عەرەبی ڕازییە.

ڕووداو: ئێوە زۆر هەستیارن بە سەرۆکی لقی کەرکووکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کە کوردە، بۆچی؟

حەسەن توران: بەڵێ، یەکەم بۆ شکاندنی ئەو فەلسەفەیە کە دەبێت ئەو پۆستە بۆ پێکهاتەی کورد بێت لە 2004وە تاوەکوو ئەمڕۆ. من دەپرسم ئایا لە پێکهاتەی تورکمان یان عەرەب کەسێکی لێهاتوو نییە بۆ بەڕێوەبردنی کۆمیسیۆنی کەرکووک بۆ نموونە؟ دووەم، کۆمیسیۆن خۆی پەیڕەوی ناوخۆی ڕاگەیاندووە. پەیڕەوەی ناوخۆی کۆمیسیۆن خۆی، بەڕێوەبەری ئێستا و زۆر لەوانەی پۆستیان لەناو کۆمیسیۆنی کەرکووکدا هەیە پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆن کە کۆمیسیۆن دەریکردووە، واتە پلەی وەزیفی و ناونیشانی وەزیفییەکە یەکناگرێتەوە لەگەڵ پۆستەکەدا.

ڕووداو: لە ساڵانی ڕابردوودا بینیمان کە ئەندامان و نوێنەرانی تورکمان هەن لەنێو حیزبی دیکەدا، بەتایبەتیش حیزبە شیعەکان. ئەم دەنگانە لە ڕابردوودا هەموویان یان زۆرینەی بۆ بەرەی تورکمانی بوون، ئایە ململانێی مەزهەبی کاریگەریی هەبوو لەسەرتان؟

حەسەن توران: وەکوو دەزانیت، لە کەرکووک زیاتر لە ئینتیمایەک هەیە بۆ هەموو پێکهاتەکان. بۆ نموونە، ئەمڕۆ عەرەب دابەشبوون بۆ هۆز، جبوور و عوبێد و حەمدان و ئەلبو عز و ئەوانە هەن. دابەشبوونی حیزبی لەنێو کورددا لەنێوان پارتی و یەکێتیدا هەیە، تەنانەت دابەشبوونی کریستیانیش هەیە، بۆیە ئاساییە کە تورکمانیش ئینتیمای نەتەوەیی و تائیفییان هەبێت.

هەروەها من حکومەتی بەغدا تۆمەتبار دەکەم. حکومەتی بەغدا نایەوێت مامەڵە لەگەڵ تورکمان وەکوو نەتەوە بکات، هەندێکجار هەوڵ دەدات کە دابەش بین لە ڕووی مەزهەبییەوە بۆ سوننە و شیعە. ئێمە وەکوو بەرەی تورکمانی ئەم بابەتەمان ڕوونکردەوە، بە دیاریکراوی لیستی بەرەی یەکخراوی تورکمانی ئێراق لە هەموو سەردانەکاندا بۆ لای هەموو سەرکردەکانی ئێراق پێمان گوتن ئێمە وەکوو تورکمان یەک نەتەوەین و دابەشبوونی مەزهەبی زیانی بۆمان هەیە؛ بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵەمان لەگەڵ مەکەن، ڕەنگە دەستکەوتی حیزبیتان لەم بابەتەدا هەبێت بەڵام زیان بە تورکمان دەگەیێنێت، تەنانەت زیان بە پارێزگای کەرکووک و ئەو پارێزگایانەی تێیاندا نیشتەجێین دەگەیێنێت وەکوو سەڵاحەدین و نەینەوا. بۆیە من پێم وایە ئەمڕۆ جیدییەت هەیە لەوەی تورکمان جارێکی دیکە لە لیستێکی یەکگرتووی تورکمانیدا کۆببنەوە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا. من خۆم وەکوو سەرۆکی لیستەکە و برایان سەرۆکی پارتەکان پێشنیازمان بۆ هەموو لایەنەکان کردووە کە لیستێکی تورکمانی یەکگرتوو هەبێت کە هەموو تورکمان کۆبکاتەوە دوور لە سەرپێسپاردنە مەزهەبییەکانیان.

ڕووداو: ژمارەی تورکمان لە کەرکووک و ئێراقدا چەندە؟

حەسەن توران: پێم وایە، یەکەم لە ئێراق ژمارەیان لە چوار ملیۆن تورکمان کەمتر نییە، ئەگەر بڵێم ژمارەی تورکمان لە کەرکووک چەندە، دەبێت لەگەڵیدا دوو مافیقەت بڵێم. مافیقەتی یەکەم ئەوەیە کە لە کۆی چەند؟ لە کۆی یەک ملیۆن و 600 هەزار کەس کە دانیشتووی کەرکووکن چەندیان بە ڕەچەڵەک خەڵکی پارێزگای کەرکووکن، پێش 2003 ئەوانە بژمێرین کە هاتن یان دوای دوای 2003 ئەوانەی کە هاتن. من پێم وایە ڕێژەی ڕاستەقینەی تورکمان لە کەرکووکییە ڕەسەنەکان کەمتر نییە لە 50٪.

کاتێک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا بووم، ئەو کاتە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەمان پرسیاری کرد و گوتی، ئێوە بۆچی 32٪تان دەوێت، لە کاتێکدا ئەنجوومەنی پارێزگا 41 ئەندام بوو کە 26 ئەندامی لیستی کوردی بوو، 9 تورکمان و 6 عەرەب و ئێوەش 9 ئەندامن لە کۆی 41. من پێم وت تۆ لە فەڵەستین، یان قودس کۆنسوڵ بوویت و کێشەی نێوان ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان لەسەر زەوییە، ئەگەر ئێمە ڕێژەی 32٪ یان زیاتر نین لە کەرکووک، بۆچی زۆربەی ئەو زەوییانەی کە کێشەی موڵکدارییان لەسەرە زەوی تورکمانە؟ تەنانەت ئەو کاتە ڕاگەیێندراوێکمان هەبوو بۆ وەڵامدانەوەی ئەبو مازن کە لە حەویجە گوتبووی کەرکووک عرووبی و ئەو شتانەیە، ڕاگەیێندراوی بەرەی تورکمانی کە وەڵامی دایەوە، پێم وت ئەو زەویەی تۆ لەسەری نیشتەجێی لە حەویجە زەوی ماڵباتی ئاوچی و ماڵباتی قیردارە. بۆیە ئەگەر ئێمە زۆرینە پێکناهێنین بۆچی زۆربەی زەوییەکان ئەگەر لەناو سەنتەری شار بێت یان دەوروبەری، زەوی ماڵباتی تورکمانن.

ڕووداو: لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تورکمان چەندە؟

حەسەن توران: سەرژمێرییەکم لا نییە، بەڵام مامەڵە لەگەڵ تورکمان لەنێو هەرێم کێشەی زۆری تێدایە. ئێمە پێشبینیمان دەکرد کورد کە ڕووبەڕووی ستەم و پڕۆسەی بەعەرەبکردن بوونەوە لەلایەن ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی ئێراقەوە، مامەڵەیان لەگەڵ تورکمان لەنێو هەرێم بەشێوەیەکی باشتر بێت. دوو نموونەت دەدەمێ. نموونەی یەکەم لە کفری کە ناوچەیەکی تورکمانییە لەنێو هەرێم و سەر بە پارێزگای سلێمانییە، ناڵێم بەڕێوەبەری فەرمانگەیەکمان نییە بەڵکوو موختارێکمان نییە، وتارێک بە تورکمانی، وتاری هەینی قەدەخەیە بۆ هاووڵاتییانی تورکمان لە کفری، ئەمە خاڵێک. خاڵی دووەم نموونەیەکی هەولێرت بۆ دەهێنمەوە، لە هەولێر گۆڕستانێکی تورکمان لەنێو سەنتەری شاری هەولێردا هەیە، ڕەزامەندیمان وەرگرت و دامەزراوەی تیکای تورکی بڕیاریدا خۆبەخشانە نۆژەنی بکاتەوە، چونکە ئەوانە بەوە بەناوبانگن کە شوێنە مێژووییەکان نۆژەن دەکەنەوە، بەڵام بە داخێکی زۆرەوە ئیرادەیەکی حیزبی و ئیداری لە پارێزگای هەولێر، بێنە پێش چاوی خۆت ڕێگری لە نۆژەنکردنەوەی گۆڕستانێکی تورکمانی لەنێو سەنتەری شاری هەولێردا بکات.

ڕووداو: پرسیاری کۆتاییم، بەڕێز ئایدن مەعرووف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی ئێراقی، وتاری لە هەرێمی کوردستان کە خۆی وەزیرە لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، نەرمی و جیاوازییەکی زۆر گەورەی تێدایە لەگەڵ وتاری بەرەی تورکمانی لە کەرکووک. ئایە ئەمە دووفاقییە لە سیاسەتتان؟

حەسەن توران: بەرەی تورکمانی، وتاری ڕوونە و ڕاشکاوە. ئەگەر لە کەرکووک بێت یان هەولێر یان لە نەینەوا یان سەڵاحەدین یان دیالە یان لە بەغدا، بنەماکانمان ڕوونن و ئێمە ناڵێین بۆ نموونە پاڵپشتی پێکەوەژیانی ئاشتاییانە ناکەین لە هەرێم یان لە ئێراق، بەڵام مافەکان دەبێت پارێزراوبن.

ڕووداو: لە ڕووی خوێندن و بەشداریی دەسەڵات و مافەکانی دیکە، لە کوێ مافی تورکمان پارێزراوترە لە بەغدا یان لە هەولێر؟

حەسەن توران: لە هەردوولا خراپە.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 633 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 13-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 13-06-2023
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-06-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
فۆڵدەرەکان: کێشەی کەرکووک
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 14-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 633 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.135 KB 14-06-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
پریڤە ڕزگار
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
قەڵەمدادەری منداڵێکی کوردی ئەنفالکراو لە نوگرەسەلمان
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
فەلاح میسری
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
ژیاننامە
ڕووناک سائیب
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
پرژە ڕزگار
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گفتوگۆیەک لەگەڵ چالاک ماملێ لە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هەڵپەرکێی کۆما لە وڵاتی سوید ساڵی 2005
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گروپی هەڵپەرکێی کوردی لە وڵاتی سوید ساڵی 2006
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
سروودی ئەی ڕەقیب لەلایەن 30 هونەرمەندەوە دەوترێتەوە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هەژار موکریانی، هاوینی ساڵی 1972
26-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,870
وێنە
  113,291
پەرتووک PDF
  20,688
فایلی پەیوەندیدار
  109,180
ڤیدیۆ
  1,727
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
پریڤە ڕزگار
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
قەڵەمدادەری منداڵێکی کوردی ئەنفالکراو لە نوگرەسەلمان
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
فەلاح میسری
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
ژیاننامە
ڕووناک سائیب
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
پرژە ڕزگار
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.36 چرکە!