ناونیشانی بابەت: ئایا نەخۆشانی دڵ دەتوانن ئایسکرێم بخۆن؟
ئامادەکردن: #دێژین فایەق سۆڵەیی#
بژاردەی کەمکردنەوەی چەوری باشترین هەڵبژاردنە بۆ هەر کەسێک کە نەخۆشی دڵ یان بەرزی کۆلیسترۆڵی هەبێت. کەرە و کرێم و ئایسکرێم بەشێک نین لە خۆراکی تەندرووست بۆ دڵ و تەنیا پێویستە هەندێک جار و بە ڕێژەیەکی کەم بخورێت.
ئەگەر بتوانیت ئەو ئایسکرێمانە بخۆیت کە کەمترین ڕێژەی شەکر و چەوری تێدایە بێگومان زیانەکانی کەم دەکەیتەوە. [1]