ڕێ باریکە، شەو تاریکە.
ڕێی باریک یان باریکە ڕێ: بە ڕێگەیەکی باریکی هەندێکجار پێچاوپێچ ئەوترێت کە تەنیا جێگەی یەک کەسی هەبێت بۆ پیاڕۆیشتن. ڕێگەی ڕۆشتنی مرۆڤ لە گوندەکاندا، یان توولە ڕێیە، یان باریکە ڕێ، گەر ڕۆشتنەکە لە کاتی تاریکەشەودا بێت، زەحمەتی زیاترە، پەندەکە بە ڕێگەیەک ئەوترێ کە ناخۆش و پڕ گیروگرفت بێ.[1]