دواى هۆشداریەکەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بۆ پارتى و یەکێتى، بەرپرسێکى باڵاى پێشوى وەزارەتى پێشمەرگە هۆشداریدەدات و ڕایدەگەیەنێت، پێشمەرگە یەکنەخرێت، هاوپەیمانان جێماندەهێڵن وەک چۆن ئەفغانستانیان جێهێشت.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی داوایکردووە هێزەکانی (70) ی سەر بە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و هێزەکانی (80) ی سەر بە #پارتی دیموکراتی کوردستان# لەچوارچێوەی یەک هێزی سەربازییدا یەکبخرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوپەیمانێتییەکە ماوەی 90 ڕۆژی وەک دوا وادە بۆ یەکخستنەوەی ئەو هێزانە دیاریکردووە.
لاى خۆیشیەوە #جەبار یاوەر# ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگە جەختدەکاتەوە لەسەرئەوەى، ئەگەر هەرێمی کوردستان هێزەکانی خۆی یەکنەخات ئەوا هاوپەیمانان وازمان لێدێنن و جێماندەهێڵن وەکوو چۆن ئەفغانستانیان جێهێشت.
جەبار یاوەر کە پلەى فەریقى سەربازیی هەیە تەئکید دەکاتەوە، ئەوکات ئیتر هاوکاریمان ناکەن و چەک و تەقەمەنیمان نادەنێ و مەشق بەهێزەکانمان ناکەن، ئەوەش بەڕاستی مەترسیەکی زۆرزۆر گەورەیە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان. [1]