بابەت: وەرزشی
$=KTML_Bold=یانەی پێشمەرگە تیپی تۆپی سەرمێزی یانەکەی هەڵوەشاندەوە=KTML_End=$
تیپی تۆپی سەرمێزی کچان و کوڕانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# دوای دە ساڵ لە دامەزراندنی تیپەکە بە ڕێزلێنانێک هەڵوەشایەوە و چیتر ئەم یانەیە تیپی تۆپی سەرمێزی نابێ، لە خولەکانی کوردستان و ئێراق، لەبارەی هەڵوشاندنەوەی یەکێک لە تیپە هەرە بەهێزەکانی کوردستان و ئێراقی کە خاوەنی چەندین نازناوە لەسەرجەم خولەکانی ڕابردوو، لەم بارەشەوە بەڵێن عوسمان ڕاهێنەری پێشووی تۆپی سەرمێزی کچان و کوڕانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ماوەی دە ساڵە ئەم تیپە دامەزراوە و بەردەوام ئاست و ئەنجامان باشبووە لەسەر ئاستی کوردستان و ئێراق، زۆربەی کات ئەنجامەکانمان یەکەم و دووەم بووە یەکێک لە یانە ڕکابەرەکان بووینە، بەڵام ئیدارەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی تیپەکەی هەڵوەشاندۆتەوە بەهۆی گرینگیدانی زیاتر بە تیپەکانی تۆپی پێی بەشدار لە خولی پلە یەکی ئێراقی، ئێستاش هەر چوار کچە یاریزان و دوو یاریزانی کوڕ لە تیپەکە نەماون و منیش وەکوو ڕاهێنەر ئەو بڕیارە بە بڕیارێکی گونجاوی نازانم کە ئێمە ماوەیەکی زۆرە لەم یانەیە خزمەت دەکەین ئێستا بێن بە بڕیارێک تیپەکە هەڵوەشێنەوە، ئێمەش ئێستا خەریکی مەشقەکانی خۆمانین و یانەی تریش لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی ئێمە بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ بکەین وجگە لە کچە یاریزانێک سەرجەم یاریزانەکانی تری خۆمان ماوینتەوە بە یەکەوە بڕیارێک دەدەین لەسەر ئاییندەی خۆمان.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 521 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!