دەڵێی کەری دزرایه
لە ناو کێڵگەدا ئاژەڵی کەر ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە بۆ هەڵسوڕاندنی کاروبارەکاندا، هاوشێوەی ئۆتۆمبیلی زەمانە بووە، ئەگەر جوتیارێک کەرێکی هەبوایە و دزرابوایە ئەوا جوتیارەکە بەتەواوەتی پەکی دەکەوت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەکەسێکی داماو و داڵغەدار و خەفەتبار دەوترێت: دەڵێی کەری دزرایە.[1]