دوای کێشە ئەمنییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، کە بووە هۆی ڕاگرتنی بودجەی دژەتیرۆر لەلایەن ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و دەرچوونی بڕیاری سزای لەسێدارەدان بۆ #وەهاب هەڵەبجەیی# بەرپرسی دژەتیرۆر و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەو دەزگایە، یەکێتی لە ڕێگای ئێراقەوە هەوڵی شکاندنی گەمارۆی سەر دژەتیرۆری دەدات.
هێزەکانی دژەتیرۆری یەکێتی بەشداری لە ئۆپراسیۆنەکانی هێزە ئێراقییەکان دەکەن لە پارێزگاکانی کەرکووک و دیالە و سەڵاحەدین ئەمەش بۆ ئەوەی ببێتە هۆی شکاندنی ئەو گەمارۆیەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە خراوەتەسەریان.
لە سنووری پارێزگای کەرکووک، فەوجی کەرکووکی دژەتیرۆر بەفەرمی بووەتە ئەندامی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی پارێزگاکە و یەکەم هێزی ئەمنی کوردییە لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 ەوە بەفەرمی چالاکی لە سنووری پارێزگای کەرکووک ئەنجام بدات.
بەشداری و مامەڵەی فەرمیهێزە ئێراقییەکان لەگەڵ دژەتیرۆری یەکێتی، بەهۆی داواکارییەکانی #بافڵ تاڵەبانی# بووە لە دەزگای ئاساییشی نشتیمانی ئێراق. کە بەهۆیەوە دەزگای هەواڵگری ئێراق، فەرمانی بە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی پارێزگاکانی کەرکووک و دیالە و سەڵاحەدین کردوووە کە فەوجەکانی دژەتیرۆر لە سنووری چالاکی خۆیان بکەنە ئەندام لە ژووری ئۆپراسیۆنەکانیان. [1]