ژنی جوان دۆستی بۆ ئەبێ.
یەکێک لە سیماکانی کۆمەڵگەی دواکەوتوو، هەڵسەنگاندنی مرۆڤە بە ڕووخسار، واتە: لە ڕێگەی ڕووخسارەوە کەسەکان بۆ جوان و ناجوان دابەشدەکەن، لە ڕاستیدا جوانی لە ناخدایە نەک لە ڕووخساردا، بەڵام ئەو ئافرەتانەی ڕووخساریان جوانە، پیاوان لێیان نزیکدەبنەوە و دۆستایەتیان دەکەن. [1]