سەرەتا ئەم چارەسەرانە یارمەتیی کەمکردنەوە و نەهێشتنی نیشانەکانی سکچون دەدات لە حاڵەتی سوک و مامناوەند و پێویستە سەردانی نەخۆشخانە یا پزیشکی پسپۆڕ بکرێت لە کاتی بوونی ئەو نیشانانەی کە پێشتر ئاماژەی پێکراوە لەلایەن وەزارەتی تەندرووستی و پزیشکە پسپۆرەکانی نەخۆشییەکانی هەناو.
=KTML_Bold=دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک باشترین جۆرەکانی گژوگیای بڵاوکردووەتەوە.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. گوڵە بەیبوون:=KTML_End= سێ کەوچکی چێشت گوڵە بەیبوونی وشککراو بخەرە ناو سێ پەرداخ ئاو؛ بۆ ماوەی یەک چارەک بیکوڵێنە، ڕۆژی دوو یان چوار جار بیخۆرەوە یەک کاتژمێر پێش خواردن یا دوای سکچون یان کاتی ئازاری ناو سک.
=KTML_Bold=2. نەعنا:=KTML_End= نیو کەوچکی چا زەیتی نەعنا لە ناو یەک کوپ ئاوی گەرم؛ یان یەک کەوچکی چێشت نەعنای وشککراو یا پانزە گەڵای نەعنا بخەرە ناو یەک کوپ ئاوی گەرم و پاش 10 خولەک بیخۆرەوە؛ دەتوانیت کەوچکێک هەنگوینیشی تێبکەیت ڕۆژانە (3 4 جار)، نیو کاتژمێر یان یەک کاتژمێر پێش خواردن یان کاتی سک چون.
=KTML_Bold=3. جاترە:=KTML_End= یەک یان دوو کەوچکی چێشت ڕازیانەی هاڕاو بخەرە ناو دوو کوپ ئاو؛ بۆ ماوەی 10 خولەک بیکوڵێنە، ڕۆژی دووجار بیخۆرەوە؛ یان ڕۆژانە یەک یان دوو کەوچکی چێشت ڕازیانەی هاڕاو بخۆ یەک کاتژمێر پێش خواردن یان کاتی سکچون.
=KTML_Bold=4. گەڵای بلوبێری یا توتڕکی سرووشتی:=KTML_End= 10 دەنک بلۆبێری یا توتڕکی سرووشتی و 10 گەڵای بلوبێری یا توتڕکی سرووشتی جوان بشۆرەوە، دوو کوپ ئاو بکوڵێنە، گەڵاکان بخەرە ناو ئاوە گەرمەکەوە و بۆ یەک یا دوو خولەک گەرمی کە و بۆ ماوەی (10 - 15 خولەک) بەجێبێڵە و دواتر دەنکە بلوبێری یا توتڕکی سرووشتییەکەی تێکەڵ کە و جوان ڕای وەشێنە و بیخۆەرەوە.
=KTML_Bold=5. زەردەچەوە:=KTML_End= نیو کەوچکی چێشت زەردەچەوە بخەرە ناو یەک کوپ ئاوی گەرم؛ ڕۆژی دوو بۆ چوار جار بیخۆرەوە.
=KTML_Bold=6. زەنجەفیل:=KTML_End= بەشێوەی چا بخورێتەوە ڕۆژی دوو بۆ چوار جار.
=KTML_Bold=7. تۆوی تەڕەتیزە:=KTML_End= ڕۆژی سێجار جوان بکوترێت و لە ناو کوپێ ئاوی کوڵاو و خولەک گەرم بکرێتەوە، دوای (10 - 15 خولەک) بخورێتەوە.
گرنگترین هەنگاو لە چارەسەرکردنی سکچون ڕێگەگرتنە لە وشک بوونەوەی جەستە لە ڕێگای خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی و دیکسترۆلایت. [1]