هەندێک کەس بە بەردەوامی گرنگی بە تەندرووستییان نادەن، ڕەنگە هەندێک گرفتیان بۆ درووست بێت و هەست بە نیشانەکانی نەکەن، هەندێک جۆری نەخۆشیش هەیە کە نیشانەکانی هەستپێنەکراون، وەکوو نەخۆشی گورچیلەکان.
=KTML_Bold=کاتێک گورچیلەکانت ناساغ دەبن یان تووشی سستی دەبن، هەندێک نیشانەت تێدا دەردەکەوێت کە نابێت پشتگوێی بخەیت.=KTML_End=
1. وشکبوونی پێست، بەهۆی ئەوەی هاوسەنگی شلەمەنی جەستە ڕاناگرێت، تووشی وشکبوون و خوروی پێست دەبیت.
2. میزکردنی زۆر، بەتایبەتی لە شەوان، کە ڕەنگە بەهۆی نەخۆشیی گورچیلەکان بێت.
3. ئاوسان لە چواردەوری چاودا.
4. لەدەستدانی ئارەزوی خواردن. [1]