بابەت: وەرزشی
=KTML_Bold=پاسکیلسوارانی کوردستان ڕوو لە بەغدا دەکەن=KTML_End=
هەر چەندە پێشووتر کۆمەڵێک لە یانەکانی کوردستان گرنگی زۆریان بە بواری پاسکیلسواری کچان دەدا لە شارەکانی کوردستان، بەڵام لە ئێستادا 2023 زۆربەی یانە کوردییەکان تیپەکانیان هەڵوەشاندۆتەوە و کچە کوردەکانیش بە ناچاری ڕوویان لە شارەکانی بەغدا کردووە بۆ ئەوەی پەرەبەتواناکانی خۆیان بدەن لە بواری وەرزشی پاسکیلسواری، لە بارەی ڕوو کردنە یانەکانی دەرەوەی کوردستانیش، یەکێک لەو کچانەی ڕووی لە شاری بەغدا کردووە ئەویش #ئاڤان عەدنان# ی یاریزانی پێشووی #یانەی وەرزشی برایەتی#یە، ئەو بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: پاڵەوانێتی کوردستان گرنگییەکی ئەوتۆی پێ نادرێت، ئەگەر لەپاڵەوانێتییەکەش بەشداری بکەین بۆ خۆشی خۆمان و هیچ گرنگییەکی ئەوتۆی نییە، پێشووتر کە بەشداری پاڵەوانێتی عەرەبیمان دەکرد زۆربەی یانە کوردستانییەکان بوون و شەڕی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستەمان دەکرد کۆمەڵێک یانە بوون، بەڵام ئێستا زۆربەی یانە کوردییەکان تیپیان نەماوە، ئێستاش بۆیە وەکوو یاریزانێکی کورد بەشداری لەپاڵەوانێتییەکانی ئێراقی دەکەم و یاری بۆ یانەیەکی عەرەبی دەکەم، چونکە یانە کوردییەکان هیچ پاڵپشتییەکمان ناکەن، هەر چەندە من دووەمی ئێراقم و دەمەوێ زیاتر گرنگی بەتواناکانی خۆم بدەم و ئاستی خۆم زیاتر بەرەووپێشببەم، هیچ کێشە و گرفتێکیشم نییە، حەزم دەکرد یانەکانی کوردستان شەڕی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستەیان بکردبایە.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 544 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!