پزیشکان سەبارەت بەو خانمانەی هێلکەدانیان کیسی هەیە، ئاشکرای دەکەن، کاتێک هێلکەدانی خانمان تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت، دەبێ پارێز بکات لە خواردنی هەندێک خۆراک، کە کێشەکەی قووڵتر دەکاتەوە.
بۆ نموونە، شەکر و سەرجەم ئەو خۆراکانەی شیرینن بۆ هێلکەدان زیانیان هەیە، نانی سپی، خواردنەوە گازییەکان، پاستا و ئاومیوەی ناسرووشتی کانگای شەکرن و زۆر زیانبارن و لەژێر کاریگەریی ئەم خۆراکانە کیست تەشەنە دەکات و گەورەتر دەبێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 474 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!