وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند سبەینێ ڕێکەوتی #26-06-2023# لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە #هەولێر# هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە د. سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند سبەینێ دووشەممە ڕێکەوتی 26-06-2023، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر هەردوو مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان# کۆدەبنەوە ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی هەرێم و قەیرانەکان و چۆنێتی چارەسەرکردنیان تاوتوێ دەکرێن. ئەندامانی وەفدەکەی یەکێتی پێکدێن لە هەریەک لە (#شێخ جەعفەر#- دەرباز کۆسرەت- شاڵاو عەلی عسکری- سالار سەرحەد). [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 711 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!