ئایا دەزانی پێکهاتەی زۆربەی ئەو کرێمانەی بۆ شێدارکردنەوەی دەست و پێستی دەموچاو درووست دەبن، لە گیای ئالۆڤێرایە؟ جێڵی ئالۆڤێرای سرووشتی لە زۆربەی کرێمەکاندا هەیە و یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی ئەم جۆرە کرێمانە.
ئەگەر دەتەوێ پێستت لە وشکبوون بپارێزی و شێداری بکەی، لە هەمان کاتدا پێستت گەنج ڕابگریت، پێویستە کەڵک لە گیای ئالۆڤێرا وەربگرە و هەفتانە چەندین جار هاوشێوەی ماسک بۆ ماوەی 20 خولەک لە پێستتی بدە، پاشان بە ئاوی سارد دەموچاوت بشۆ. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 372 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!